بەرشەلۆنە سێیەم گرێبەست پێشکەش دەکات

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1742‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

یانەی بەرشەلۆنە سێیەم گرێبەستی پێشکەشی یانەی پاریس سانجێرمان دەکات بۆ گواستنەوەی نەیمار داسێلڤای برازیلی.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەمڕۆ بڵاویانکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە بۆجارێکی تر گرێبەست پێشکەشی یانەی پاریس سانجێرمان بکات بۆ دەستبەرداربوون لەنەیمار.

بە پێی زانیاری  رادیۆی کەتەلۆنیا، ئەگەر گرێبەستی ئەمجارەی بەرشەلۆنە بۆ پاریس باش نەبێت، ئەوا هەموو شتێک کۆتایی دێت و زەحمەتە نەیمار پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکاتەوە.

یانەی بەرشەلۆنە دووجاری گرێبەستی بۆ گواستنەوەی نەیمار پێشکەشی پاریس سانجێڕمان کرد، کە جاری یەکەم ١٠٠ ملیۆن یۆرۆو دوو یاریزان بوو، جاری دووەمیش بە خواستن  بوو بۆ دوو ساڵ لەگەڵ بژاردەی کڕین.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure