بەڤیدیۆ:لیڤەرپوڵ بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی سوپەری ئەوروپا

جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 392‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


لە یاری جامی سوپەری ئەوروپای ٢٠١٩، هەردو یانەی لیڤەرپوڵ و چێڵسی ئینگلیزی لە یاریگای ڤۆدافۆن ئەرینا لە شاری ئەستەمبول رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە  ئەنجامدا یانەی لیڤەرپوڵ توانی بە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوە ٥-٤ بردنەوە تۆماربکات  ونازناوەکە بەدەست بهێنێت، ئەمەش دوای ئەوەی ٢-٢ یەکسانبوون.

لە گێمی یەکەم و لە خولەکی ٣٦ ، جیرۆی فرەنسی یانەکەی بە گۆڵێک پێشخست وگێمی یەکەم ١-٠ بە سوودی یانەی چێڵسی کۆتایی هات.
لە گێمی دووەم لە خولەکی ٤٨، سادۆ مانی توانی ئەنجامەکە بۆ لیڤەرپوڵ یەکسان بکاتەوەو یاریەکە بۆ خاڵی سەرەتا بگەڕێنێتەوەو ٩٠ خولەک ١-١ کۆتایی هات.
دواتر ناوبژیوانە ئافرەتەکەی ئیتاڵیا کە یاریەکەی بەڕێوەدەبرد، یاریەکەی گەیاندە کاتی زیادکراو، مانی جارێکی تر لە خولەکی ٩٥ لیڤەرپوڵی بە گۆڵی دووەم پێشخت و ئەنجامەکەی کردە ٢-١.
بەڵام لە خولەکی ١٠١، جۆرجینهۆ بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی بۆ چێڵسی یەکسانکردەوەو  یاریەکە کردە ٢-٢.
لە کۆتایدا یاریەکە چووە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەو تێیدا یانەی لیڤەرپوڵ توانی ٥-٤ بردنەوە تۆماربکات و نازناوەکە بەدەست بهێنێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure