هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە

جیهان :: 14/08/2019‌ :: 6493‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بۆ یاری هەفتەی یەکەمی یانەکەی دژی یانەی ئاتلەتیک بیلباو لە خولی ئیسپانیا دووردەخرێتەوەو بەشداری پێناکرێت.

بەهۆی ئەو پێکانەی میسی لە راهێنانەکانی بەرشەلۆنە توشی هاتووە، تا ئێستاو پێش دوو رۆژ لە یاری بەرامبەر بە یانەی ئاتلەتیک بیلباو لە هەفتەی یەکەمی خولی ئیسپانیا کە رۆژی هەینی ئەنجام دەدرێت،نەگەڕاوەتەوە بۆ مەشق و راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی.

ئەمرۆ رادیۆی کەتەلۆنیا بڵاویکردووەتەوە  بۆ یاریەکەی ئاتلەتیک بیلباو لە هەفتەی یەکەمی لالیگا لە لیستی یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە دووردەخرێتەوەو بانگ ناکرێت سەفەری یاریگای سان مامێسی بیلباو ناکات

هەروەها ڤاڵڤێردی بڕیاریداوە لە هێڵی پێشەوە پشت بە دیمبلی و گریزمان و سوارێز ببەستێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure