میسی فشارەکانی لەسەر بارتۆمیۆ زیاد دەکات

جیهان :: 14/08/2019‌ :: 1712‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، فشارەکانی لەسەر بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکەی زیاد دەکات و داوای لێ دەکات کۆتایی بەگواستنەوەی نەیمار بهێنێت.


لە ماوەی رابردوو نەیمار داوای لە میسی کردبوو، ئیدارەی بەرشەلۆنە بەگەڕانەوەی رازی بکات و میسیش چەند جارێک داوای لە یانەکەی کرد نەیمار بگەڕێننەوە.


بەرنامی چرینگیتۆی ئیسپانی ئەمرۆ بڵاویکردەوە،دوای کۆبوونەوەکەی رۆژی سێشەممەی هەردو یانەی پاریس سانجێرمان و بەرشەلۆنە لە شاری پاریس، میسی جارێکی تر فشاری لە بارتۆمیۆی سەرۆکی کردوە و داواوی لێکردووە کۆتایی بە گواستنەوەی گرێبەستی نەیمار بهێنێت.


یانەی پاریس سانجێرمان لە ئێستادا بۆ دەستبەردابوون لەوئەستێرەیە داوای ١٠٠ ملیۆن یۆرۆو دوو یاریزان لە بەرشەلۆنە دەکات و تا ئێستاش هەردوو یانە رێکنەکەوتوون.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure