تا چاره‌نووسی خۆی یه‌كلاده‌كاته‌وه هاوبیر له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی به‌لجیكی ده‌بێت
کوردە پیشەگەرەکان ::
14/08/2019 :: 138 جار بینراوە
دواڕۆژ سپۆرت
ئا: سه‌نگه‌ر زرار
پاش كۆتاییهاتنی ماوه‌ی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئێم ڤی ڤی ماستریخت-ی به‌شدار له‌خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی هۆڵه‌ندا، هاوبیر مسته‌فا-ی به‌رگریكاری لاوی كورد لهئهزموونێكی تری ده‌ره‌كیدا به‌ئاراسته‌ی یانه‌یه‌كی خولی یانه‌كانی به‌لجیکا هه‌نگاوی نایه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی وه‌رزشی هۆڵه‌ندا هاوبیر مسته‌فا-ی ته‌مه‌ن 25 ساڵ و به‌رگریكاری یانه‌ی ماستریخت-ی هۆڵه‌ندا پاش كۆتایبهاتنی بۆنده‌كه‌ی، یانه‌كه‌ی به‌جێهێشت و به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد و به‌خۆڕایی روویكرده یانه‌ی سپۆین مۆپێرتینگن-ی به‌لژیكایی كه له‌خولی پله دووی تۆپی پێی یانه‌كانی به‌لژیكا بۆ تیمه‌كانی ئاماتۆر به‌شداره.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م یانه‌یه كه یانه‌یه‌كی ئاماتۆره، هاوبیر مسته‌فا-ی پیشه‌گه‌ریی كوردی دانیشتووی هۆڵه‌ندا له‌شاری بلیزن-ی وڵاتی به‌لژیكاوه تایبه‌ت بۆ دواڕۆژ سپۆرت قسه‌ی كرد و وتی: بۆ ئه‌وه‌ی له‌یاری كردن دانه‌بڕێم و له‌سه‌ر مه‌شق و راهێنان به‌رده‌وام بم تا یانه‌یه‌كی گونجاو ده‌دۆزمه‌وه، ته‌نها به‌شێوه‌یه‌كی كاتی مه‌شق و یاری له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه ده‌كه‌م، تائێستا چاوه‌ڕوانی یانه‌یه‌كی تر ده‌كه‌م كه بۆندی له‌گه‌ڵدا واژووبكه‌م و هه‌ركاتێك له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌ك گه‌یشتمه رێككه‌وتن ئه‌وا لهتیمهكه ده‌ڕۆم، ئه‌م كاره‌شم له‌پێناو ئه‌وه‌دا كردووه كه ئاستم دانه‌به‌زێت و به‌رده‌وام بم له‌مه‌شق و راهێنان و یاری كردن، ئه‌گه‌رنا به‌فه‌رمیی یارییان بۆ ناكه‌م و بۆندیشم له‌گه‌ڵدا نه‌كردوون.
ئه‌مه‌ش دووه‌م یانه‌ی ئاماتۆره ئه‌م به‌رگریكاره نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كورد و پێشووی هه‌ڵبژارده‌كانی ئۆڵۆمپی و یه‌كه‌می عیراق یاری تێدا ده‌كات و پێشووتر هاوینی ساڵی 2017 پاش رۆیشتنی له‌یانه‌ی ماستریخت و به‌رله‌وه‌ی دووباره یارییان بۆ بكاته‌وه، بۆ ماوه‌یه‌كی كورت روویكرده یانه‌ی ئۆسترزۆنن نۆسترفیچ كه له‌خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی به‌لژیكا بۆ تیمه‌كانی ئاماتۆر یاری ده‌كرد.
شایه‌نی باسه هاوبیر خه‌سره‌و مسته‌فا ده‌روێش سه‌ره‌تا له‌یانه‌ی ركیڤكل-ی هۆڵه‌ندایی ده‌ستی به‌یاری تۆپی پێ كردووه و دواتریش له‌ئه‌كادیمیای یانه‌ی ئێم ڤی ڤی ماستریخت و تیمه‌كانی لاوان و یه‌كه‌می یانه‌ی ماستریخت یاری كردووه و جگه له‌مه‌ش له‌به‌لژیكا بۆ یانه‌ی ئۆسترزۆنن نۆسترفیچ یاری كردووه.
بیۆگرافیا
-ناوی ته‌واو: هاوبیر خه‌سره‌و مسته‌فا ده‌روێش.
-به (هاوبیر مسته‌فا) ناسراوه
-ساڵڕۆژی له‌دایكبوون: 24-9-1993.
-شوێنی له‌دایكبوون: شاری سلێمانی/ باشووری كوردستان.
-شوێنی نیشتهجێبیوون: شاری ماستریخت/ هۆڵه‌ندا.
-ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی و هۆڵه‌ندی هه‌یه.
-باڵا: 173 سم.
-كێش: 67 كگم.
-یه‌كه‌م یانه: ركیڤكل/ هۆڵه‌ندا.
-یانه: سپۆین مۆپێرتینگن/ به‌لژیكا.
-هیڵی یاریكردن: به‌رگری.
-ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌ئه‌كادیمیای پێگه‌یاندنی گه‌نجانی یانه‌ی ئێم ڤی ڤی ماستریخت بووه.
-مانگی ئابی ساڵی 2011 په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی ماستریخت كردووه و تا مانگی ته‌مموزی 2012 له‌تیمی لاوانی ژێر 19 ساڵی یانه‌كه‌دا یاری كردووه.
-ساڵانی 2012 تا 2017 له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئێم ڤی ڤی ماستریخت 108 یاری ئه‌نجامداوه و 7825 خولهك له‌خولی پله یه‌كی یانه‌كانی هۆڵه‌ندا و جامی یانه‌كانی هۆڵه‌ندا و قۆناغی پلای ئۆفی گه‌یشتن به‌خولی نایابی یانه‌كانی هۆڵه‌ندا یاری كردووه.
-ساڵی 2017 له‌گه‌ڵ یانه‌ی كه‌ی ئێف سی ئۆستێرزۆنن نۆسترفیچ 15 یاری ئه‌نجامداوه و 1286 خولهك له‌خولی پله یه‌كی ئاماتۆری یانه‌كانی به‌لژیكا و جامی یانه‌كانی به‌لژیكا یاری كردووه.
-ساڵانی 2017 تا 2019 له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئێم ڤی ڤی ماستریخت 21 یاری ئه‌نجامداوه و 1439 خولهك له‌خولی پله یه‌كی یانه‌كانی هۆڵه‌ندا و قۆناغی پلای ئۆفی گه‌یشتن به‌خولی نایابی یانه‌كانی هۆڵه‌ندا و جامی یانه‌كانی هۆڵه‌ندا یاری كردووه.
-ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی یه‌كه‌می عیراق 1 یاری دۆستانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن به‌شێوه‌ی یه‌ده‌گ ئه‌نجامداوه.
-ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری پاڵه‌وانێتی كۆنیفا-ی تایبه‌ت بهههرێمهكانی كردووه.
-له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عیراقی (خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ) به‌شداری پێشبڕكێی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیادی 2016ی ریۆدی جانیرۆ-ی به‌رازیلی كردووه.
