لە پێناو نەیمار ریاڵ مەدرید ڤینسیۆسی بە پاریس دا

جیهان :: 14/08/2019‌ :: 2484‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید ڤینسیۆس جۆنیۆری پێشکەشی یانەی پاریس سانجێرمان کردووە بۆ ئەوەی نەیمار دا سێلڤا لەو رێگەیەوە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، پێرێز بێهیوایەو زیدانیش بە ئاستی ئەو یاریزانە رازی نیەو گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵدەکات تا یانەکە جێبهێڵێت.

هەروەها یانەی ریاڵ مەدرید نرخی ئەو یاریزانەی بە ٧٠ ملیۆن یۆرۆ دیاریکردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە یانەی بەرشەلۆنە رۆژی سێشەممە لەگەڵ پاریس سانجێرمان گفتووگۆی بۆ گەڕانەوەی نەیمار کردووەو لە رۆژانی داهاتووش دانوستانەکانی هەردو یانە بەردەوامی دەبێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure