شۆک:ریاڵ مەدرید دەستبەرداری لۆکا یۆڤیچ دەبێت

جیهان :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 3102‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

سەرەڕای ئەوەی یانەی ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە لۆکا یۆڤیچی سڕبی و هێرشبەری یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی بە بڕی ٦٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزەکانی گواستووەتەوە، بەڵام لە ئێستادا دوای چەند یارییەکی ئامادەکاری یانەی ریاڵ مەدرید، ئەو یانەیە بیر لەوە دەکاتەوە دەستبەرداری ببێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بە پشت بەستن بە دوو رۆژنامەی گەورەی وڵاتی سڕبیا هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراوی لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە لە یانەی ریاڵ مەدرید بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت" تا ئێستا یۆڤیچ زیدانی سەرسام نەکردووە،ئەو یاریزانە بەخواستن بە یانەیەکی تر دەدرێت و ریاڵ مەدرید دەستبەرداری دەبێت.

رۆژنامەکە دەشڵێت" ئەو یاریزانە لە کاتی خۆئامادەکارییەکانی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید لەم هاوینە نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک بکات بە درێسی ریاڵ مەدریدەوەو هیچ ئەسیستێکیشی هەبێت، هەروەها لەم دواییەش توشی پێکان هاتووە لە رانیداو ئەوەش یەکێکە لە هۆکارەکان کە یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت دەستبەرداری ببێت.

هەروەها مارکا دەڵێت" زیدان ئەو یاریزانەی لە چەند یارییەک وەکو یاریزانی ژمارە ٩ یاری پێکردووەو پاشان  بە پێکهاتەی ٤-٤-٢ لەگەڵ بنزیمە لە هێڵی پێشەوە یاری پێکردووە،بەڵام نەیتوانیوە ئاستێک پێشکەش بکات زیدانی راهێنەر رازی بکات و لەکۆتا یاری ریاڵ مەدرید دژی رۆمای ئیتاڵی ٤٥ خولەک یاری کردو تەنها ٢ لێدانی ئاڕاستەی گۆڵکردو نەیتوانی گۆڵیش بکات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure