ڤاڵڤێردی کارەکانی گواستنەوەی نەیمار تێکدەدات

جیهان :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 4808‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەرشەلۆنە

دواڕۆژ سپۆرت

ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە کارەکانی گرێبەستی گەڕانەوەی نەیمار بۆ بەرشەلۆنە تێدەدات و داواکاری یانەی پاریس سانجێرمان رەتدەکاتەوە.

دوای ئەوەی لە یەکەم رۆژی کۆبوونەوەی یانەی بەرشەلۆنەو پاریس سانجێرمان، بەرپرسانی ئەم یانە فرەنسیە داوای ١٠٠ ملیۆن یۆرۆو کۆتینیۆو راکیتچیان لە یانەی بەرشەلۆنە کردو سووربوون لەسەر ئەوەی ئەو یاریزانە کرواتیە لە گرێبەستی نەیمار دابنرێت، بەڵام ڤاڵڤێردی رەتیدەکاتەوە ئەو یاریزانە بخرێتە گرێبەستەکەوە.

کەناڵی گۆڵی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ڤاڵڤێردی ئیڤان راکیتچ ناخاتە گرێبەستی نەیمارەوەو ئەو راهێنەرە بە ئیدارەی یانەکەی راگەیاندووە" کەس ناتوانێت دەست لە راکیتچ بدات وبۆ فرۆشتن نیەو لە وەرزی داهاتوو لە پلانەکانم دەبێت.

پێشتریش راکیتچ رایگەیاندبوو دوو ساڵ لە گرێبەستەکەم ماوە کە تا ساڵی ٢٠٢١و دەمەوێت تەواوی بکەم، ئینجا یانەی بەرشەلۆنە جێدەهێڵم.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure