یانەی هەولێر لە هێنانی پیشەگەرێکی هەڵبژاردەی کامیرۆن نزیک دەبێتەوە

ناوخۆیی :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 147‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ، ئاری عەبدوڵڵا

بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی داهاتوو دەسپێبکات، یانەی وەرزشی هەولێر بە نیازی ئەنجامدانی چەندین گرێبەستە لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق و پیشەگەرێکی هەڵبژاردەی کامیرۆن لە پێشینەی ئامانجەکانی یانە زەردپۆشەکەیە و لە چەند رۆژی داهاتوو بۆندەکەی یەکلایی دەبێتەوە.

سەرچاوەیەک لە یانەی وەرزشی هەولێر بە دواڕۆژی راگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوو گرێبەستی پیشەگەری هەڵبژاردەی کامیرۆن و یانەی ئیسماعیلی میسڕی (کریستۆڤەر میندۆگا) یەکلایی دەبێتەوە.
کریستۆڤەری تەمەن ٢٧ ساڵ لە هێڵی هێرشبەر یاری دەکات و لە چەندین یانەی ئەفریقی و عەرەبی یاری کردووە و بە توانا ناوازەکانی بەناوبانگە.
دواڕۆژ بۆ یەکەمجار پڕۆفایلی پیشەگەرە کامیرۆنییەکە بڵاودەکاتەوە:

ناوی تەواو : كریستۆڤەر میندۆگا
ساڵی لەدایکبوون : ١٢-٤-١٩٩٢
شوێنی یاریکردن: ھێلی ھێرشبەر
ولات : كامیڕۆن
ـ دەستكەوتەكانی :
لە وەرزی ٢٠١٥ گۆلكاری خولی نایابی كامیڕۆنی بە تۆمارکردنی ١١ گۆل و ٥ ئەسیست
له وه رزی ٢٠١٦-٢٠١٧ بو ماوەی شەش مانگ یاری بۆ یانەی (مەولودییە) ـی جزائیر كردوە و بۆتە گۆلكار ، پاشان چۆتە یانەی شبیبە القیروان تونسی
دوو وەرز بۆ یانەی شببنە یاری كردووە ،
وەرزی ٢٠١٦-٢٠١٧ 
٢٣ یاری كردوە و ٦ گۆلی كردوە ، ٦ ئەسیستی كردوە ،
وەرزی ٢٠١٦-٢٠١٧
١٤ یاری كردوە و ٣ گۆلكردوە دوو ئەسیست
لەگەل ھەلبژاردەی كامیرۆن ٢٨ یاری كردووە ، بۆ مۆندیالی ٢٠١٤ دورخراوەتەوە لە كۆتاییەكان.
لەوورزی ڕابردوو لە یانەی ئیسماعیلی میسری یاری کردووە پاشان بە شێوەی خواستن رووی لە یانەی ئەلتائی سعودی کردووە بۆ ماوەی یەک وەرز.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure