ئاشکرابوو بۆچی ئەمرۆ بەرشەلۆنەو پاریس سانجێرمان نەگەیشتنە رێککەوتن

جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 8239‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

ئەمڕۆ بەرپرسانی هەردو یانەی پاریس سانجێرمان و بەرشەلۆنە لە شاری پاریس لە وڵاتی فرەنسا کۆبوونەوەیان ئەنجامدا، بەڵام بەرەسمی بۆ گواستنەوەی نەیمار نەگەیشتنە رێککەوتن و لەکاتژمێرەکانی داهاتوو دانوستانەکانی نێوانیان بەردەوامی دەبێت.

راگەیاندنەکانی ئیسپانیای نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە هۆکاری رێکنەکەوتنی هەردو یانە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە ئەو گرێبەستەی بەرپرسانی بەرشەلۆنە پێشکەشی یانە پاریسیەکەیانکردووە، بە دڵی ئەم یانەیە نەبووە.

رۆژنامەنوسی ئیسپانی ونزیک لە یانەی بەرشەلۆنە، جێرارد رۆمێریۆ لە رادیۆی کەتەلۆنیا (Rac1): هۆکاری رێکنەکەوتنی هەردو یانە ئاشکرا دەکات و دەڵێت' یانەی بەرشەلۆنە داوای لە پاریس کردووە نەیماری بە خواستن لەم وەرزە پێبدات لەگەڵ بژاردەی کڕین لەگواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوو، بەڵام پاریس سانجێرمان رەتیانکردووەتەوە.

بەڵام یانە پاریسیەکە بیر لە گرێبەستی دووەم دەکاتەوە، کە کۆتینیۆو راکیتچ و بڕێک پارەیەو میدیاکان باس لەوە دەکەن پارەکە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆیە.


لە کۆتایدا ئەم سەرچاوەیە دەڵێت" ئەگەر بەرشەلۆنە قسە لەگەڵ نەیمار بکات، کارەکانی گواستنەوەی ئاسانتر دەبێت و دەورووبەری نەیماریش گەشبینن لە دوای کۆبوونەوەکان ، هەردو یانە دەگەنە رێککەوتن.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure