رێککەوتنەکەی نەیمار بەخێرایی دەکرێت

جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 8295‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەرشەلۆنە

دواڕۆژ سپۆرت

 

ئەمڕۆ شاندی یانەی بەرشەلۆنە کە هەریەکە لە ئیریک ئەبیدالی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنەو خافێیر بۆرداسی ئیداری لەم یانەیە سەفەری وڵاتی فرەنسایان کردو لەگەڵ لیوناردۆی بەڕێوەبەری یانەی پاریس سانجێرمان کۆدەبنەوەو ئەگەری ئەوەش هەیەکە بە خێرایی هەردولا رێبکەون و کۆتایی بە گواستنەوەی نەیمار بهێنن.

 

کەناڵی +CANAL | فرەنسی ئاشکرای کردووە،یانەی پاریس سانجێرمان کۆتینیۆو  بڕی ١٥٠ ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی نەیمار دەوێت، بەڵام بەرشەلۆنە کۆتینیۆو ٨٠ ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی یانەی پاریس سانجێرمان دەکات، بەڵام ئەگەر یانە پاریسیەکە نرخەکە زیاتر بکات و نەیماریش موچەی ساڵانەکەی کەمبکاتەوە ئەوا چاوەڕوان دەکرێت بە خێرایی هەردولا رێککەوتنەکە بکەن و کۆتایی بە هەموو شتێک لە چەند کاتژمێری داهاتوو بهێنن.

 

بە قسەی رۆژنامەکانیش بەرشەلۆنە کۆتا نرخ بە پاریس دەدات کە ٩٨ بۆ ١٠٠ ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ کۆتینیۆو نرخەکە لەوە زیاتر ناکات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure