میسی دێتە سەر هێڵ و داوایەکی بە پەلەی لە نەیمار هەیە

جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 5047‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەرشەلۆنە

دواڕۆژ سپۆرت

تا دێت دەنگۆی گواستنەوەی نەیمار بۆ یانەکانی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید زیاتر و توندتر دەبێت و  میسیش دێتە سەر هێڵی داوا لە نەیمار دەکات یانەی ریاڵ مەدرید هەڵنەبژێرێت و بگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە.

دوای ئەوەی لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە یانەی بەرشەلۆنە بە جددی و هیچ هەوڵێکی رەسمی بۆ گواستنەوەی نەیمار تا ئێستا ئەنجام نەدا، ئەو ئەستێرە برازیلیە بیری لەوە کردەوە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە بکات و یانەکەشی بە گەرمی پێشوازی لێ دەکەن، بەڵام بۆ یانەی بەرشەلۆنە رێگری تەواوی لێ دەکەن.

دوای ئەوەی میسی دەزانێت نەیمار بە نیازە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدریدەوە بکات، ئەو یاریزانە  دێتە سەر هێڵ و بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا، میسی بە نەیماری وتووە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە نەکات و بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر نەیمار داوای لە میسی کردبوو لەناو ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە پشتگیری بۆ کۆبکاتەوە، تا جارێکی تر درێسی یانەی بەرشەلۆنە بپۆشێتەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure