بەڤیدیۆ:یارییەکانی پاڵەوانیەتی رۆژئاوای ئاسیا هەوادارێکی زۆری وەرزشی عەرەبی هێناوەتە هەولێر

ناوخۆیی :: 12/08/2019‌ :: 274‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ، ئاری عەبدوڵڵا

ماوەیەکی زۆرە یاریگەی نێودەوڵەتی فڕانسۆ هەریری ئەم گەرمی و گوڕیییەی بەخۆیەوە نەبینیوە، بەهۆی بەڕێوەچوونی یارییەکانی گروپی دووەمی پاڵەوانیەتی ئاسیاسێڵ بۆ هەڵبژاردەکانی رۆژئاوای ئاسیا لە شاری هەولێر، ژمارەیەکی زۆری هەواداری وەرزشی لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق روویان لە شاری هەولێر کردووە.
هەوادارانی وەرزشی ئەو شارە عێراقییانەی لە هەرێمی کوردستانەوە نزیکن هیوا دەخوازن یارییەکانی پاڵاوتنی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی قەتەڕ، لە شاری هەولێر ئەنجامبدرێت و پێیان وایە هەولێر شایستەی میوانداریکردنی یارییەکانە.
جگە لە هەوادارانی وەرزشی شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، چەندین هەواداری وەرزشی کوردستانیش سۆزی بۆ هەڵبژاردە بەشداربووەکانی ئەم گروپە هەیە و لە کاتی یارییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو ئامادەدەبن و بە چڕوپڕی هانی هەڵبژاردەکا دەدەن.
هەریەک لە هەڵبژاردە بەشداربووەکانی ئەم گروپە کە پێکهاتوون لە هەڵبژاردەکانی :(سعودییە، کوەیت، ئوردن، بەحرەین) چەندین رێکخرا و سەنتەری خێرخوازی و مرۆڤدۆستییان لە شاری هەولێر هەیە و بە دەیان پێداویستی و کەلوپەلیان پێشکەش بە هەژاران و خاوەن پێداویستە تایبەتەکان کردووە بۆیە ئەم سەنتەر و رێکخراوە عەرەبیانە لە کاتی یارییەکاندا هەوڵی هێنانی زۆرترین هەواداری وەرزشی دەدەن بۆ نێو یاریگە و بە درێژایی یارییەکەش بە هاندانی هەڵبژاردەکان ناوەستن.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure