سەعدون لەکرێکارییەوە بۆ یەکەمی لە سەر ئاستی پارێزگای هەولێر

ناوخۆیی :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 561‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، هانا چۆمانی

هەوڵدان و ماندووبوون رۆژێک بەرهەمی دەبێت و سەعدون سەعید نمونەیەکی دیاری هەوڵدان و ماندووبوون و بەردوامییە بۆ گەیشتن بە خولیا و ئاواتەکەی کە یاریزانی تایکواندۆیە، دوای ٧ ساڵ لە هەوڵدان و ماندووبوون دواجار سەعدوون بوو بە یەکەمی سەر ئاستی پارێزگای هەولێر و هەرێمی کوردستان.

سەعدون سەعید ئەحمەد گەنجێکی دانیشتووی قەزای چۆمانی دەڤەری باڵەکایەتیە و لەدایکبووی( ٤ نیسانی ١٩٩٦)ی قەزاکەیە و ئەو لە پۆلی نۆی بنەڕەتی وازی لەخوێندن هێناوە و دەستی بەکارکردن کردووە، دوای ئەوەی ساڵی ٢٠١٢ دەست دەکات بەوەرزشی تایکواندۆ و دوای ٧ ساڵ لە هەوڵدان و ماندووبن، لە پاڵیشدا کرێکاری لە کۆمپانیایەکی پاککردنەوەی زبڵ و خاشاک و هەروەها ئاسنگەری، دواجار رۆژی هەینی لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر پلەی یەکەمی لەناو ٢٥ یانەی وەزرشی بەدەستهێنا.

چیڕۆکی بەردەوامبوون و کۆڵەندانی سەعدون :

سەعدون بۆ دواڕۆژ دەڵێت:" من لەتەمەنی ١٤ ساڵیەوە خولیای تایکۆاندۆ بووم،  وەک هەر خەڵکێکی تر بەشداریم لەو خولی هاوینەی تاکیواندۆیەدا کرد و ئیدی بەهۆی خولیا و حەزەکەم بۆ ئەو یارییە بەردەوام بووم و قۆناغ بە قۆناغ رۆژانە و شەوانە ژیانی من وەرزش و کارکردن بوو من دوو کاردەکەم لەیەک کاتدا، هەم ئاسنگەری و هەمیش لەکۆمپانیایەکی پاککەرەوە و کۆکردنەوەی زبل و خاشاک لە قەزای چۆمان ".

من بەهۆی خۆشەویستیم بۆ یاری تایکواندۆ لە بچوکترین دەرفەت و پشوی کارمدا، راهێنانی تایبەتیم دەکرد و لەرۆژانی پشوودا لەگەڵ هاورێیانم کە مامۆستای من بوون هەریەک لە (توانا رەسوڵ و دانا رەسوڵ) هەم هاوڕێمبوون هەم مامۆستا بەردەوامیم بە یاریکردن دا تەنیا لە دووشوێن چیاکان و دەرەوەی شار هەروەها لە هۆڵی لەشجوانی هەتوان، کە تایبەتە بە لەشجوانی نەک وەرزشی تایکواندۆ کە خاوەنەکەی زۆر هاوکاری دەکردین، تا بەردەوام بین و نەوستین.


دوای بەشداری کردن لە چەندین پێشبرکێی ناوخۆ و بڕینی پشتێنەکانی وەرزشی ئەو یارییە، سەعدوون دەڵیت: من ئیستا خاوەن پشتێنی رەش دان یەکم کە لە یاریزانانی جیهانی تایکواندۆ ٨ دان کەمترم هەیە، چونکە ٩ دواین پلەی ئەو یاریەیە و ئیدی دەوستێت، بۆیە ساڵی ٢٠١٨ لەبەردەوام کۆمەڵێک راهێنەر و وەزرشوانی جیهانی بە ڤیدیۆ تەکنیک و راهێنانەکانمان کرد و تۆمارکرا و نێردرا بۆ وڵاتی کۆریا و ئینجا من توانیم (پشتێنی رەش دان یەک) بەدەستبهێنم.

چۆنیەتی راهینانەکانی تا رۆژی یەکەمبوونی:

سەعدون هەرگیز بیری لەوە نەکردۆتەوە رۆژانە چەند کاتژمێر راهێنان بکات یا ماندووبێت، ئەو دەڵێت: هەرکات کارەکانم تەواو بووبێت کاری من راهێنانی تایکۆندۆ بووە و بەجۆرێک هەندێکجار هێندە وەزرشەکەم کردووە ، هەستم بە ئازاری گشت ماسولکەکانم کردوە، بەڵام بەردەوامبووم.

دوای ئەوەی یەکێتی ناوەندی تایکواندۆی کوردستان لقی هەولێر، راگەریاندراوێک بڵاودەکاتەوە بۆ کردنەوەی پاڵەوانیەتی ئۆپن بۆ دیاریکردنی باشترینەکانی تایکواندۆ لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر، سەعدوون و هاوڕییەکی بەناوی عەلی وەک دوو یاریزان بەبێ بوونی یانە لەژێر سەرپەرشتی راهێنەری خۆبەخش کە هاوکات هاوڕێی خۆیانە (توانا رەسوڵ) ناوی خۆیان تۆمار دەکەن و رۆژی هەینی بەشداری پاڵەوانیەتیەکەیان کرد.

ئەوەی چاوەروان نەدەکرا روویدا، سەعدون چۆن یەکەم بوو؟

بەیانی رۆژی هەینی کاتژمێر ٧ بەیانی سەعدوون وهاوڕێکەی بەناوی عەلی کە ئەویش پلەی یەکەمی بەدەستتهێنا، لەگەڵ راهێنەرەکەیان توانا لەسەر ئەرکی خۆیان و بەپارەی خۆیان بەرەوە هەولێر بەڕێدەکەون ، دوای بڕینی نزیکەی ١٦٠ کم لە چۆمانەوە بۆ هەولێر نانی نیوەڕۆ لەسەر ئەرکی خۆیان دەخۆن، دواتر دەگەنە هۆڵی پاڵەوانەتیەکە.
سەعدون بۆ دواڕۆژ دەڵێت: لەناو هۆڵەکەدا سەدان یاریزان وراهێنەری بەتوانا و بە بەئەزموون و جۆرەها پشتێن و دان هەبوون ، جگە لەوەی ٢٥ یانە بەشەداربوون و جگە لە یاریزانانی سەربەخۆ و بێ یانە وەک ئێمە، دوای ناونوسین وکێش دیاریکردن ، یاریزانانی بەرامبەرم کە کێشی ٨٠کم بوو دیاریکران و پێویست بوو  لەکێشی خۆم سەرجەم بەرامبەرەکانم شکست پێبێنم و  ببەمەوە بۆ ئەوەی ببم بەیەکەم لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر و خۆشبەختانە لەماوە سێ کاتژمێر توانیم ئەوە بکەم.


دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی کۆتایی سەعدون سەعید ئەحمەد پلەی یەکەم لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر بەدەستدەهێنێت، لەکێشی ٨٠ کگم و دەبێتە یەکەم و بەوەش بەفەرمی بڕوانامەی پاڵەوانی تایکواندۆی هەولێر بەدەستدەهێنێت و کە لەسەر ئاستی عێراق  وهەرێمی کوردستان باوەڕۆپێکراوە، ئێستا دەتوانێت بۆ هەر یانەیەک خۆی بیەوێت یاری بکات.

لەبارەی خەڵات و رێزلێنانەکانەوە سەعدون بۆ دواڕۆژ دەڵێت:" جگە لە خەڵکی باڵەکایەتی و هاوڕێکانم کەسی تر پێشوازی لێنەکردوم و وە لەکاتی بەدەستهێنانی پلەی یەکەمیش تەنیا بروانامەیەکیان پێبەخشین کە باوەڕپێکراوە و هیچی تر، بەڵام من بۆ ئەوانە نەمکردوە بۆ خەونی منداڵیم بوو کە لەسەر ئاستی کوردستان ببم بەیەکەم .

سەعدون بەڵێنی چی پێدراوە؟
دوای بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و شێوازی یاریکردنی و سەرسامبوونی راهێنەران بە شیوازی یاریەکەی و باڵا بەرزیەکەی. ئەو یاریزانە بۆ دواڕۆژ دەڵێت:" هەر دوای ئەنجامەکان بەفەرمی لەلایەن یانەی هەولێر بۆ تایکواندۆ بانگهێشت کرام، کە بڕیارە بەشداری ژمارەیەک پاڵەوانیەتی بکات لە وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپا و لەمەودوا منیش بەشدار دەبم وەک یاریزنێکی تایکواندۆ و هیوادارم ببم بە یاریزانێکی نێودەوڵەتی لە وەزشی تایکواندۆ .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure