بەوێنە: لیژنەی ئەمنی فیفا سەردانی شاری هەولێر دەکەن

ناوخۆیی :: 11/08/2019‌ :: 192‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ، ئاری عەبدوڵڵا

لەسەر راسپاردەی لیژنەی بەڕێوەچوونی یارییە فەرمییە نێودەوڵەتییەکان لە یەکێتی تۆپی پێی جیهانی، شاندێکی لیژنەی ئەمنی تایبەت بەم یەکێتیە سەردانی شاری هەولێر دەکات لەلایەن بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی عێراقی و بەرپرسانی ئیداری یانەی هەولێر پێشوازییان لێکرا.

شاندەکە لە دوو کەس پێکهاتوون لە رووی ئەمنییەوە شاری هەولێر هەڵدەسەنگێنن بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی ئەم شارە گونجاوە بۆ بەڕێوەچوونی یارییەکانی پاڵاوتنی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە کۆتاییەکانی مۆندیالی قەتەڕ.
وا بڕیارە شاندەکە دوای شاری هەولێر، سەردانی شاری کەربەلاش بکەن بۆ هەمان مەبەست و تاکو ئێستاش هیچ دەنگۆیەک نییە سەردانی شاری بەسڕا بکەن.

لە کاتی هاتنی شاندە ئەمنییەکەی فیفا بۆ شاری هەولێر، رۆژی شەممە رێککەوتی ١٠ ـی ئاب، لە کاتی بەڕێوەچوونی یاری نێوان ئوردن و سعودییە لە یاریگەی نێودەوڵەتی فرانسۆ هەریری ئامادەبوون لە میانی یارییەکانی پاڵەوانیەتی رۆژئاوای ئاسیا.
بە گووتەی سەرۆکە کوردەکەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، هاتنی شاندەکە بۆ شاری هەولێر ئیجابی بووە و بە شێوەیەکی سەرەتایی رەزامەندییان دەربڕیوە لە گونجاوی ئەم شارە بۆ میوانداریکردنی یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیال.

هاوکات (عەبدولخالق مەسعود) رایگەیاند: "ئەم شاندە دوای سەردانیکردنییان بۆ هەردوو شاری هەولێر و کەربەلا، راپۆرتی خۆیان بۆ بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی بەرزدەکەنەوە و ئەوان بەر لە کۆتایی ئەم مانگە بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن کە تا چەند هەولێر و کەربەلا شایستەن بۆ بەڕێوەچوونی یارییەکان.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure