دواڕۆژ سپۆرت
بە پێی ئاژانسی ( فرانس پریس ) بێت
ریازی پایتەخت سعودیە لە حەوتی مانگی دوانزەی
داهاتوو لەو وادەدایە لەگەڵ میوانداریكردنی رووبەروو بۆنەوەی تۆڵە لە نیوان بۆكسێنەری بریتانی ( ئەنتۆنی جۆشوا ) و بۆكسێنەری
ئەمریكی بەڕەچەلەك مەكسیكی ( ئەندی رۆیز ) دەکات.
جۆشوا لەم رووبەرووبونەوەیدا كە ناوی لێنرا (شەڕی تەپۆڵكەكان) هەوڵدەدات نازناوەكانی
كۆمەڵەی جیهانی و رێكخراوی جیهانی و یەكێتی نێودەوڵەتی بۆكسێن بەدەستبهێنێتەوە پاش ئەوەی لە مانگی حوزیرانی رابردوودا دەستبەرداری بوو بە دۆڕاندنی لە بەرامبەر ئەندی رۆیز لە شاری نیویۆرك بە لێدانی
یەكلاكەرەوەی هونەری لە گەڕی حەوتمدا .
ئەو یاریە تۆڵەیە لە درعیە ئەنجامدەدرێت
كە شاری تەریف لە خۆی دەگرێت لە دەورووبەری شاری ریازی پایتەختی وڵاتی سعودیەو ، ئەو شوێنەش خراوەتە لیستی كەلەپوری یونسكۆوە.
شاری كاردێفی پایتەخت وێڵز پاڵێوراوبوو بۆ میوانداری كردنی رووبەڕووبونەوەی
تۆڵە لە سەر یاریگای( بڕینسیبالیتی ستادیوم )بەڵام سعودیە لێی بردەوەوەو یاریەکە
دەگرێتە ئەستۆ .
شایەنی باسە سعودیە لەم ساڵدا شان بەشانی میوانداری گەڕی ئەوروپا بۆ گۆڵف ،رووبەروو
بونەوەی ئەنجوومەنی جیهانی بۆكسێنی بۆ كێشی خوار ناوەند ( ویلتر وایت ) كە تیایدا بۆكسێنەری
بریتانی ( ئەمیر خان ) لە(بیلی دیب) ئوستراڵی بردەوە لە مانگی رابروودا ، هەروەها مافی میوانداریكردنی
راڵی داكاری بیابانی بە ناوبانگی لە 2010 بەدەستهێناوە.