بەوێنە:لەخولی تازەپێگەیشتووانی پلە یەكی كوردستان باباگوڕگوڕو ودووبز و گازی باكوور بردنەوە تۆمار دەکەن

ناوخۆیی :: 09/08/2019‌ :: 170‌ جار بینراوە
dwarozh


حسێن كەركوكی

لە چوار چێوەی یارییەكانی گەڕی یەكەمی هەردوو گرووپی  خولی تازە پێگەیشتووانی یانە پلە یەكەكانی كوردستان ، ئێوارەی ئەمرۆ ( هەینی 9/8/2019 ) لە كەركوك  و شاروچكەكانی دەورووبەری چەند یارییەك بەرێوەچوون و  تێیدا باباگوڕگوڕو ودووبز و گازی باكوور بردنەوە تۆمار دەکەن.


لە یارییەكانی گروویی یەكەم و  لە سەر یاریگای خۆی یانەی باباگوڕگوڕ پێشوازی كرد لە یانەی هێرش و توانی بە ئەنجامی (6- 1 ) یارییەكەی لێ بباتەوە و گۆڵەكانی  یانەی باباگوڕگوڕ هەر یەك لە یاریزان (حەسەن ئاراز (5) گۆڵ و (بیلال نەجات 1  گۆڵ ) و گۆڵی تیپی میوان یاریزان ( محەمەد حاجی ئسماعیل تۆماریكرد .
 لە دووەمین یارییەكانی ئەو گرووپە وا  بریار بوو هەردوو تیپی  تازەپێگەیشتووانی خاك وپێشەسازی  لە سەر یاریگای خاك رووبەڕووی یەك ببنەوە ، بەڵام سەرەڕای ئامادەبوونی تیپی میوان، ناوبژیوان دوای تیپەربوونی (15 ) خولەک  فیكەی كۆتایی هاتنی  یارییەكەی لێدا .
سەردار ئەحمەد سەرپەرشتیاری یارییەكە وتی : بە هۆی  ئەوەی یاریزانانی  تیپی پیشەسازی ( كەسارە )یان لە قاچ دانانەبوو كە مەرجی سەرەكی بۆ پاراستنی یاریزانانە ، ناوبژیوان فیكەی كۆتایی لێدا و تیپی میوان بە ئامادە نەبوو ئەژماركرا .
 سەبارەت بە ئەنجامی  یارییەكە وتی " بریار لە سەر ئەنجامی یارییەكە  دەگەرێتەوە بۆ یەكێتی تۆپی پێی كوردستان .
 لە یارییەكی تری هەمان گرووپ ،یانەی دووبز پێشوازی لە تازەپێگەیشتووانی ئاڵتوون كۆپری كرد و یارییەكەش بە یەكسانی بوونی هەردوو تیپ بە بێ گۆڵ تەواو بوو .
 لە یارییەكی گرووپی دووەمی هەمان خول ، یانەی گازی باكوور روویكردە شاروچكەی چەمچەماڵ بووە میوانی تیپی تازەپێگەیشتووانی یانەی چەمچەماڵ و یارییەكەشیان بە  یە كسان بوون بە گۆڵ تەواو بوو .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure