پایسكیل سوارێك پاش كەوتنی گیانی لە دەستدا

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 165‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژسپۆرت

پایسكیل سواری لاوی بەلجیكی بیورگ لامبریخت گیانی لە دەستدا پاش كەوتنێكی ترسناك لە قۆناغی سێیەمی ( خولی پۆڵەندای نیودەوڵەتی ) بۆ پایسكیل سواری .

 تیپی ( لۆتۆ سودال لە ئەژماری تایبەتی  لە تۆری كۆمەڵایەتی توێتەر وتی" كارەساتی گەورە كە رەنگبوو رووبدات بۆ خانەوادەی بیورگ و هاورێ و هاوكارانی روویدا . بەئارامی  پشووبدە بیورگ ) .

ئەم تویتە پاش دوو كاتژمێر  لە ڕاگەیاندنی تیپەكە هات كە لامبریخت تووشی رووداو هاتووە و گواستراوەتەوە نەخۆشخانە .

جێ باسە لە قەراغی رێڕەوی پاڵەوانیتیەكە هەول هەبوون بۆ چارسەركردنی (بیۆرگ لامبریختی تەمەن 22) ساڵ، بەڵام پاش بێهۆشبوونی ، تەندرووستی پێویستی دەكرد بگوازرێتەوە نەخۆشخانە بەڵام دواتر  گیانی لە دەستدا.

جێی وەبیرهێنانەوەیە بیورگ لامبریخت پلەی دووەمی پاڵەوانێتی جیهانی بۆ لاوان لە ساڵی رابردوو بەدەستهێنابوو و دووەمین وەرز بوو بەشداری دەكرد لە ركابەرییەكانی پایسكیل سوارانی پیشەگەر.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure