یاریزانێكی باسكە پاش پشكنین... دەركەوت دوو گیانە !!!!!!

وەرزشەکانی دیکە :: 05/08/2019‌ :: 402‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

یاریزانێكی کوڕی باسكەی ئەمریكی  لەم دویانەدا هەرایەكی   گەورەی نایەوە , پاش ئەوەی لە شیكارییە  پزیشكیەكان دەركەوت كە ( دوو گیانە ) بەڵام دواتر روونبووەوە ئەوە (فێڵ)بووە و ئەو هەرایەی ناوەتەوە .

بە پێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان كە بڵاوبوونەتەوە ، یاریزان (دونیل دیجی كوبەر ) بە پێی بریاریەكی  جیهانی  یاری كردنی لە ئەورپا  قەدەغە  كرا پاش ئەو شیكارییە  پزیشكیە سەرنج ڕاكیشانە .
 ئەو یاریزانە ئەمریكییە پاش ئەوەی خۆی بینیوە لە ماوەی رابروودا لە لیستی خولی ئەمریكی دورخراوەتەوە  دواتر لە یۆنان و فرەنسا یاری كرد . 
 لە ساڵی 2018 ئەو یاریزانە یانەی ( مۆناكۆ)ی جێهێشت بە هۆكارێك وتی خێزانیە ، ئەم بەباتە سەریهەڵدایەوە پاش ئەوەی لەم دوایانە لە شیكارییە پزیشكیەكان شكستیهێنا . 
لە میانەی ئامادەكارییەكانی بۆ پەیوەندی كردن بە تیپێكی باسكەی بۆسنی ، كوبەر ناچاربوو شیكاری پزیشكی ئەنجام بدات ، وەكو باوە هەستا بە پێشكەشكردنی سەمپلێك لە میزەكەی . 
پاش شیكاریكردنی میزەكە دەركەوت هۆرمۆناتێکی تێدایە کە لە لای ئافرەتی دوو گیان دەرژێنرێت , دوای لێكوڵێنەوە دەركەوت كە ئەو سەمپلەی پێشكەش كراوە دەگەرێتەوە بۆ كچە هاوڕی ئەو یاریزانە كە پێدەچێت ئاگادار نەبووبێت لەوەی دوو گیانە .

بە پێی یاساكانی یەكێتی تۆپی باسكەی جیهان كوبەر سڕكرا لە بەشداری كردن لە پاڵەوانێتیەکان تا حوزیرانی 2012 ،ئەمەش بەهۆی تیوەگلانی لە پرۆسەیەكی فیڵبازی . 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure