دواڕۆژ سپۆرت
لویس هامیلتۆنی بەریتانی و شۆفێری تیمی مارسیدسی پاڵەوانی جیهان، نزیك دەبێتەوە لە شكاندنی چەند ریكۆردێکی تایبەت بە ئەفسانەی (فۆرمولا1 ) مایكڵ شوماخەری ئەڵمانی.
لە خوارەوە ئەو ریكۆردانە دەخەینە روو كە لویس هاملیتۆن نزیكە لە شكاندنیان لە ركابەرییەكانی فۆرمۆلا /1
1-پاڵەوانێتی جیهان بۆ شوفێران (شوماخەر 7، هامیلتۆن 5)
2-ژمارەی سەركەوتنەكان (شوماخەر 91،هامیلتۆن81)
3-زۆرترین ژمارەی سەركەوتن لە هەمان ركابەری (شوماخەر 8جار لە پاڵەوانێتی فەرەنسا ، هامیلتۆن 7 جار لە پاڵەوانێتی كەنەدی و هەنگاری)
4-ژمارەی سەركەوتنەكان لە یەك پاڵەوانێتی بەلانی كەم لە چەند وەرزێكی لە سەر یەك (شوماخەر 15 وەرز ، هامیلتۆن 13 وەرز ).
5-ژمارەی ئەو پاڵەوانێتیانەی كە یەكەمی ریزبەندییەكەی بووە بە لانی كەم بۆ یەک سوڕانەوە (شوماخەر 142، هامیلتۆن 140)
6-هاتریكی خەڵاتی گەورە ، واتا بەدەستهێنانی پلەی یەكەم تاقیكردنەوە ئەزموونیەكان و بردنەوەی پاڵەوانێتیەكە و تۆمار كردنی خێراترین سوڕانەوە (لفە ) تیایدا ( شوماخەر 22 ، هامیلتۆن 12)
7-ژمارەی سەركەوتن بۆ سەر ستەیجی سەركەوتنەكان (شوماخەر 155، هامیلتۆن 144 ) .