دواڕۆژ سپۆرت
ڤیرجیل ڤان دایکی بەرگریکاری بەتوانای هۆڵەندی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزیی،
دوای ٦٥ یاری لە یاری بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی لە جامی قەڵغانی خێرخوازی
ئینگلتەرا تێپەڕێنرا.
لە خولەکی ٨٨ی یاری بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی، لە لایەن گابرێل
خیسۆسی بەرازیلییەوە ڤان دایک تێدەپەڕێنرێت و لە
ساڵی ٢٠١٨ و دوای ٦٥ یاری یەکەمجارە یاریزانێک توانیبێتی ئەم بەرگریکارە پۆڵایینە ببڕێط، کە پێشتر میکیل میرنۆی یاریزانی نیوکاسڵ کۆتا یاریزان بووە ڤان دایکی
بڕیووە.
یاریەکە ٩٠ خولەک ١-١ کۆتایی هات و دواتر یانەی مانچستەرسیتی ٥-٤ بە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوە یاریەکەی بردەوە.