ئەندەر تەیکەر بڕیارێکی گرنگی دا

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1001‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ سپۆرت


فیدراسیۆنی جیهانی زۆرانبازی سەربەست ناسراو بە (WWE) بۆندێکی نوێی لەگەڵ ئەفسانەی ئەم یارییە واژۆکردووە و بە پێی ناوەڕۆکی بۆندەکە، پیاوە مردووەکە تا کۆتایی تەمەنی هەر لەم فیدراسیۆنە دەمێنێتەوە و بۆی نییە بچێتە کۆمپانیایەکی دیکەی وەرزشی زۆرانبازی.

 بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ نزیک لە فیدراسیۆنی (WWE)، ئەندەرتەیکەری زۆرانبازی تەمەن ٥٤ ساڵ، لە مانگی نیسانی ئەمساڵ گرێبەستێکی تازەی لەگەڵ کۆمپانیای بە (WWE) واژۆ کردووە و ئەم گرێبەستەی جیاوازە و بۆ هەتا هەتایە و بەگوێرەی خاڵەکانی گرێبەستەکە؛ تا ئەوکاتەی ئەندەرتەیکەر بیەوێت یان لە توانایدا بێت یاری بکات، لەگەڵ بە (WWE) بەردەوام دەبێت.
هەر بە پێی گرێبەستەکە کاتی دەرکەوتنی ئەم ئەفسانەیە لە نمایشەکان لەسەر ویستی خۆی دەبێت ڕازی بێت یان نا و تەنانەت خۆی بەشدرادەبێت لە داڕشتنی سیناریۆی نوێ  بۆی، بەڵام بۆی نییە جگە لە بە (WWE) لە هیچ کۆمپانیایەکی دیکەی زۆرانبازی دەربکەوێت.
ئەندەر تەیکەر کە لە دایکبووی ساڵی ١٩٦٥ ـی ویلایەتی تکساسە، خاوەنی دەیان یاری مێژووییە و هاوکات خاوەنی زنجیرەی سەرکەوتنی خەیاڵییە لە دونیای زۆرانبازی لە نمایشی رێسڵمانیا کە توانیویەتی ٢١ یاری لەسەریەک بباتەوە تا ئەوکاتەی (بڕۆک لێزنەر) کۆتایی بە سەرکەوتنەکانی هێنا لە ساڵی ٢٠١٤.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure