سیمینیا ناتوانێت بەشداری لە پاڵەوانیەتی گۆڕەپان و مەیدانی جیهان بکات

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 130‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

کاستەر سیمینیا  کچە پاڵەوان و راکەری باشووری ئەفریقا ناتوانیت بەشداری لە یاری گۆڕەپان و مەیدانی جیهان لە دەوحەی قەتەری بکات کە وابریارە مانگی سێبتەمبەری داهاتوو بە ڕێوە بچێت، چونکە یاسا نوێیەکانی یەکێتی نێودەوڵەتی خرایە کارو بەمەش رێگر دەبێت لە بەشدارکردنی ئەو کچە یاریزانە.

سیمینیا لە رێگەی وتەبێژەکانیەوە وتی"هیواشکاوم لەوەی بێبەش دەبم لە بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتی جیهانی و پارێزگاریکردن لە نازناوی پاڵەوانی 800 مەتری کە بە هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر بەدەستم هێناوە، بەڵام ئەمە نابێتە رێگر و بەرەدوام دەبم لە داکۆکیکردن لە مافی خانمان".

مانگی نۆڤەمبەری پێشوو یەکێتی نێودەوڵەتی بەمەبەستی یەکسانیکردن لە نیوان راکەرەکانی کێبڕکێی 400 مەتری بۆ 2000 مەتری یاسایەکی دەرکرد تیایدا داوا لەو وەرزشەوانانە دەکات کە ئاستی هۆرمۆنی نێرەکی "تستۆستیرۆنیان" زۆرە پێش کێبڕکێکان دایببەزێنن بۆ ئاستی نێودەوڵەتی، چونکە دەرکەوتووە زیادبوونی هۆڕمۆنی نێرەکی دەبێتە هۆی زیادبوونی قەبارەی ئێسک و ماسولکە و وزە".

مانگی شەشی رابردوو سیمینیا سەرکەوتوو بوو بەوەی لە دادگای سویسرا بڕیاری راگرتنی یاسا نوێکانی دەستکەوت، بەڵام پاش تێپەڕبوونی پێنج مانگ بە بڕیاری دادگا یاسا نوێکان دەستبەکاربوون و بەهۆیەوە سیمینیای تەمەن 28 ساڵ ناتوانێت بەشداری لە یاری گۆڕەپان و مەیدانی جیهان لە دەوحە بکات.

سیمینیا هەڵگری مەدالیای زێڕی  ئۆڵۆمپیە لە کێبرکێی 800 مەتری بۆ هەردوو ساڵی 2012 و 2016، سێ جاریش پاڵەوانی جیهانبووە لە ساڵەکانی 2006 و 2011 و 2017.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure