دوور لە چاوەڕوانیەکان بەرشەلۆنە بەتەواوی لە یاریزانێکی تر نزیکبووەوە

جیهان :: 16/07/2019‌ :: 7850‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەرشەلۆنە

دواڕۆژ سپۆرت

 

دوای گواستنەوەی گریزمان، دوور لە چاوەڕوانیەکان و پێشبینیەکان، یانەی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی یاریزانێکی تر نزیک دەبێتەوە، کە ئەویش جۆنیۆر فیربۆیە.

 

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە بەتەواوی نزیکبووەتەوە لە گواستنەوەی"جۆنیۆر فیربۆی' یاریزانی باڵی چەپی یانەی ریاڵ بیتسی ئیسپانی.

 

فیربۆ لە مانگی هەشتی داهاتوو تەمەنی دەبێتە ٢٢ ساڵ، نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی ٥٠ ملیۆن یۆرۆیەو یانەکەی ریاڵ بیتس ئامادەیە بۆ گفتووگۆکردنی وچوونی یاریزانەکەی بۆ یانە کەتەلۆنیەکە.

 

جۆنیۆر فیربۆ بە رەگەز خەڵکی وڵاتی دۆمینیکانەو لە لای چەپی یاریگا لە یانەی ریاڵ بیتس یاری دەکات و ڤاڵڤێردی ئەو یاریزانە بۆ یارمەتی جۆردێ ئەلبا دەگوازێتەوە بۆ ریزەکانی.
یانەی بەرشەلۆنە تا ئێستا هەریەکە لە نیتۆی گۆڵپارێز و دی یۆنگ و گریزمانی گواستۆتەوەو پێشبینی کڕینی یاریزانی تری لێدەکرێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure