محەمەد شەمسەدین خۆی بۆپاڵەوانێتی ئاسیا ئامادەدەكات

ناوخۆیی :: 16/07/2019‌ :: 153‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ، حسێن كەركوكی

محەمەد شەمسەدین  یاریزانی هێزی لەشی كەركوك و هەڵبژاردەی عێراق خۆی بۆبەشداریكردن بۆپاڵەوانێتی ئاسیا  ئامادەكات و دووپاتیدەكاتەوە هەوڵدەدات  لەپاڵەوانێتیەكە رێكۆردێكی تایبەتی تۆماربكات.

  محەمەد شەمسەدین سەبارەت بەپاڵەوانتیەكە و ئامادەكارییەكانی وتی "پاڵەوانیتیەكە وابریارە لەمانگی هەشتی داهاتوودا بەرێوەبچێت كەپاڵەوانیتیەكی كراوەیە"

وتیشی " پاڵەوانیتیەكە لەلایەن (WBR) سازدەكرێت و لەعێراقیش بەپێی زانیارییەكانم 4 یاریزان بەشداریدەكەن كە من و براكەم عەلی شەمسەدین نوێنەرایەتی كەركوك دەكەین "

ئەویاریزانەئەوەشی خستەروو"كەماوەیەكی زۆرە لەچالاكیە دەرەكیەكانەوە دابڕاون هۆكارەكەشی یەكێتی هێزی لەشی عێراقە كەدەرفەتی نەرەخساندووە بۆمان كەسەرەڕای ئەوەی لەسەرحیسابی خۆیان بەشداریدەكەن، بەڵام هیواخوازم ئەم بەشداریكردنەیان ببێتە دەروازەیەك بۆبەشداریكردن لەچەند پاڵەوانێتیەكی كراوەی جیهانی "
لەكۆتاییدا محەمەد شەمسەدین وتی :" هیوادارم لەپاڵەوانیتیەكە بتوانم رێكۆردێكی تایبەتی تۆماربكەم گەرجیهانیش نەبێت ، چونكە ماوەیەك لەمەوبەر توانیم لەراهێنانەكانمدا ریكۆردێكی جیهانی هاوتا بكەم ئەویش بەهەڵگرتنی (500كگم )  بوو.

محەمەد شەمسەدین  لە پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەب لە 2010كە لە وڵاتی سوریا بەرێوەچوو لە كێشی +120كگم نازناوی بەهێزترین پیاوی عەرەبی بەدەست هێنا .



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure