گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا

مانشێتی ڕۆژنامە جیهانیەکان :: 16/07/2019‌ :: 1317‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ سپۆرت

ئەمڕۆ سێشەممە ١٦-٧- ٢٠١٩ گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیەبوو...

سپۆرت:
راهێنانەکانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ وەرزەکانی ٢٠٢٠- ٢٠١٩ بە سێ یاریزانی نوێوە
شتەکان لە پاریس ئاڵۆزە
نەیمار پەیوەندی بە  پاریس سانجێرمانەوە دەکات
یانە پاریسیەکە ئەو یاریزانەی ئاگادارکردووەتەوە لە دواکەوتنی لە مەشقەکانی یانەکەی
لیوناردۆ بەو یاریزانەی وتووە دەرگا بۆ تۆ کراوەیە ئەگەر گرێبەستێکی گەورەمان پێگەیشت
یاریزانەکە لە ئێستادا هیچ یارییەکی ئامادەکاری ئەنجام نادات
یاریزانەکە هەوڵ دەدات کۆمەڵێکی تر کۆبوونەوە بکات تا گواستنەوەی بۆ بەرشەلۆنە ئاسان بێت

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
سەرەتایەکی بە چێژ لەگەڵ سێ یاریزانی نوێی بەرشەلۆنە
یاریزانەکانی یانەکە پێشوازییان لە یاریزانە نوێیەکەیان کرد، دی یۆنگ، نیتۆ، گریزمان لەگەڵ دۆخێکی خۆش
بڕێک لە مەسەلەی نەیمار
نەیمار گەڕایەوە بۆ راهێنانەکانی پاریس سانجێرمان
لیوناردۆ بەو یاریزانەی راگەیاندووە، مەسەلەی چوونی تۆ ئاڵۆزە


مارکا:
بەیڵ گرێبەستی بۆ هاتووەو رێگای چوونی هەیە
تۆتنهام بڕی ٥٠ بۆ٦٠ ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەو یاریزانە پێشکەش کردووە
بەڵام ئەم بڕە پارەیە نرخی نیوەی موچەکەی ئێستای نیە
یانەی ریاڵ مەدرید نایەوێت ئەو یاریزانە بە هەرزانی بفرۆشێت و دەبێت ئەویش لەگەڵ یاریزانەکان رێبکەوێت
نەیمار گەڕایەوە بۆ پاریس سانجێڕمان و چاوی بە لیوناردۆ کەوت
کاسیاس دەبێتە بەشێکی راهێنانی یانەی پۆرتۆ

ئاس:
یۆڤیچ: من بەهرەیەکم هەیە ئەویش تۆمارکردنی گۆڵە
یۆڤیچی هێرشبەری ریاڵ مەدرید دانی پێدا دەنێت
سەرۆک دەیەوێت پشتگیری یاریزانی نوێ و لاو بکات
فلۆرنتینۆ پێرێز یاریزانەکانی بەسەر دەکاتەوەو پشتگیریان دەکات
پێرێز دوینێ لە کەنەدا کەمپی مەشق و راهێنانی یانەکەی بەسەرکردەوەو هەموو یاریزانەکانی بینی
گریزمان راهێنانەکان دەستپێدەکات لەگەڵ بەرشەلۆنەو گریزمان لەگەڵ پاریس سانجێرمان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure