پێکهاتەی یۆڤانتۆس بۆ وەرزی داهاتوو ئاشكرا دەبێت

جیهان :: 16/07/2019‌ :: 2846‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

ساری راهێنەری نوێی یانەی یۆڤانتۆس، پێکهاتەی یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو ٢٠١٩- ٢٠٢٠ جێگیر دەکات و  تێیدا لە هێڵی پێشەوە هەردوو یاریزانی بەتوانا رۆناڵدۆ و دیبالا دەبینرێت.

 

پێگەی سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە ، ساری لە وەرزی داهاتوو بە شێوازی ٤-٣-١-٢ یاری دەکات و  دی لێگتیش کە گرێبەستەکەی لە چەند کاتژمێری داهاتوو رادەگەیەنرێت، لەگەڵ کیلینی لە دڵی بەرگریدا دەبێت لە پێکهاتە نوێیەکەدا.

پێکهاتەکەی ساری بۆ وەرزی داهاتوو بەمشێوەیە:

گۆڵپارێز: چیزنی
بەرگری:کوادرادۆ، دی لێگت، کیلینی، ئەلێکس ساندرۆ.
ناوەند: ئیمری کان، پیانیچ، رابیۆت، رامزی.
هێرشبەران: دیبالا.رۆناڵدۆ


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure