تۆتنهام بەم بڕە پارە کەمە ئامادەی بۆ گواستنەوەی بەیڵ دەربڕی

جیهان :: 16/07/2019‌ :: 2407‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

بە پێی راپۆرتی رۆژنامە ئیسپانیەکان، یانەی تۆتنهامی ئینگلیزیی ئامادەی بۆ گواستنەوەی گاریس بەیڵی وێڵزی وئەستێرەی یانەی تۆتنهام لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە دەربڕیووە، بەڵام یانەکە بڕە پارەیەکی کەمی بۆ داناوەو ئەمەش خواستی یانەی ریاڵ مەدرید نییە.

 

بەیڵ لە ساڵی ٢٠١٣وە یانەی  تۆتنهامی بەرەو ریاڵ مەدرید جێهێشت،بەهۆی زۆری پێکانەکان و دەبەزینی ئاستی ئێستا یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت دەستبەرداری ببێت، ئەمەش لەسەر داوای زیدان.

 

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا کە ئەمرۆ بڵاویکردووەتەوە،  تۆتنهام ئامادەیی بۆ گەڕانەوەی بەیڵ دەربڕیووە، بەڵام ئەو یانەیە ئامادەیی نیشانداوە بەبڕی ٥٠ بۆ٦٠ ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوەو یانەکەش پێی راگەیاندووە، ئەم بڕە پارەی تۆتنهام نیوەی ئەو موچەیە کە بەیڵ وەریدەگرێت.

 

بە پێ هەواڵی رۆژنامەکان، یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیە بەیڵ بە ٩٠ ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت، بەڵام تا ئێستا هیچ یانەیەک ئامادەیی پێدانی ئەم بڕە پارەیە بەو یاریزانە نییە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure