دوورخستنەوەی سیدۆرف راگەیەندرا ​

جیهان :: 16/07/2019‌ :: 385‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

وەزیری وەرزشی کامیرۆن"نارسیس مویل کومبی،  دوورخستنەوەی کلارنس سیدۆرفی هۆڵەندی و راهێنەری هەڵبژاردەکەی رادەگەیەنێت، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو راهێنەرە هەڵبژاردەکەی لە جامی وڵاتانی ئەفریقای ٢٠١٩ی میسر کرایە دەرەوە.

 

ئەم وەزیرە بە کەناڵێکی وڵاتەکەی راگەیاند، سیدۆرف وەکوو راهێنەری کامیرۆن لە پۆستەکەیدا بەردەوام نابێت، ئەمەش بەهۆی کێشەی چەند یاریزانێک لە هەڵبژارەکەدا.
کامیرۆن لە قۆناغی شانزەی جامەکە ٣-٢ بە نەیجیریا دۆڕاو ماڵئاوایی کردو هەڵبژاردەکە ئاستێکی خراپی هەبوو.

 

سیدۆرف لە مانگی هەشتی ساڵی ٢٠١٨، پۆستی مەشق  وراهێنانی کامیرۆنی وەرگرتووەو لە ١٣ یاریدا تەنها ٤ یاری بردۆتەوەو ٤ یاری دۆڕاوەو ٥ یاری یەکسانبووە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure