یاریزانێکی تری ریاڵ مەدرید ماڵئاوایی دەکات

جیهان :: 16/07/2019‌ :: 5131‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

پێش تەواوبوونی خۆ ئامادەکارییەکانی یانەی ریاڵ مەدرید لە وڵاتی کەنەدا کە لە ئێستادا ئەو یانەیە لەو وڵاتەیە، یانەی ریاڵ مەدرید ماڵئاوایی لە سیبایۆسی یاریزانی هێڵی ناوەندی دەکات.

سیبایۆس لە ماوەی رابردوو دوای ئەوەی لەگەڵ ئیسپانیا بووە پاڵەوانی یۆرۆی خوار تەمەنی ٢١ ساڵان، رایگەیاندبوو، یان دەبێت لە وەرزی داهاتوو ٤٠ یاری سەرەکی بم ، یان ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵم.

ئەمڕۆ رادیۆی ئۆندا سێرۆی ئیسپانی نوێترین هەواڵی لەسەر چوونی ئەو یاریزانە بڵاوکردووەتەوەو رایگەیاندووە پیش کۆتایی خۆ ئامادەکارییەکانی ریاڵ مەدرید لە کەنەدا،  سیبایۆس ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت، بەڵام بە یەکجاری نیەو بە خواستن یانەکە دەستبەرداری دەبێت بۆ تەنها ساڵێك.

هەروەها بێجگە لە ئەم یاریزانە، جەیمس رۆدریگێزی کۆڵۆمبیش بە یەکجاری لە لایەن یانەکەیەوە دەفرۆشرێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure