بەڕێوەبەری پاریس سانجێرمان نەیماری شۆک کرد

جیهان :: 15/07/2019‌ :: 8662‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەرشەلۆنە

دواڕۆژ سپۆرت

دوای ئەوەی ئەمڕۆ نەیمار لە وڵاتی بەرازیلەوە گەڕایەوە بۆ یانەی پاریس سانجێرمان و کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ "لیوناردۆی بەڕێوەبەری ئەو یانەیە لەسەر داهاتووی ئەنجامدا، کۆبوونەوەکە لە نێوان هەردولادا بە ساردی کۆتایی هات.


لە کاتی کۆبوونەوەکە هەرچەندە بە ساردی لە نێوان هەردوولادا ئەنجامدراوە، بەڵام لیوناردۆی بەڕێوەبەری ئەو یانەیە ئەو یاریزانەی لە ئاڵۆزی گرێبەستەکە ئاگاداکردووەتەوە کە نەیمار دەیەوێت بەرشەلۆنە هەڵبژێرێت.


بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی لیکیپی فرەنسی،لیوناردۆ بە نەیماری راگەیاندووە  چوونی تۆ بۆ بەرشەلۆنە لەم وەرزە ئاڵۆزە ، ئەمەش بەهۆی خراپی باری دارایی یانەی بەرشەلۆنەوە، کە ئەم یانەیە لە ئێستادا توانای گواستنەوەی تۆیان نیە.


هەروەها ئەو بەڕێوەبەرە لەگەڵ نەیمار رێککەوتووە  تا پەیوەندی بە مەشقەکانی یانەی پاریس سانجێرمان بکات ، بەڵام نەیمار ئامادە نەبووە ئەمڕۆ راهێنان  لەگەڵ یاریزانانی هاوڕێی یانەکەی بکات و بە جیا لە هۆڵە داخراوەکان مەشقی کردووە.


پێشتریش یانەی پاریس سانجێرمان تەنها لەم هاوینە دووجار نەیماری پێشکەشی یانەی ریاڵ مەدرید کردبوو تا گرێبەستی لەگەڵ بکەن، بەڵام ئیدارەی ئەو یانەیە رەتیانکردەوە.
دوێنێش لە کاتی پێشکەشکردنی گریزمان، بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنە رایگەیاند" بۆ گرێبەستی گریزمان بڕی ٣٥ ملیۆن یۆرۆمان قەرزکردووە.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure