بەوێنە: لە هەولێر خولی راهێنەری نێودەوڵەتی لە تۆپی دەست بەڕێوەچوو

ناوخۆیی :: 15/07/2019‌ :: 127‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ، ئاری عەبدوڵڵا

لە شاری هەولێر و لە کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی سەر بە زانکۆی سەلاحەددین، خولێکی نێودەوڵەتی لە بواری تۆپی دەست بۆ راهێنەرانی ئەم یارییە رێکخرا.

خولەکە لەلایەن یەکێتی تۆپی دەستی وڵاتانی عەرەبی رێکخرا و لەلایەن یەکێتی تۆپی دەستی عێڕاق سەرپەرشتی دەکرا و لقی هەولێری ئەم یەکێتییە هاوکاری بەڕێوەچوونی خولەکەی کرد.

وانەکانی خولەکە لەلایەن وانەبێژێکی جیهانی بە ناوی ( میرفەت رەشاد ) دەوترانەوه ، خولەکە ماوەی ٩ رۆژ بە زارەکی و کردەیی بەردەوام دەبێت و (٨٣) یاریزان و راهێنەر لە سەرجەم شارەکانی عێڕاق و هەرێمی کوردستان لە خولەکە بەشدارن.

بەشداربووانی خولەکە دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوە دەبنە خاوەنی بڕوانامەی ئاستی (بی) نێودەوڵەتی.

لەلایەن خۆیەوە (بێجان ئیبراهیم) سەرۆکی یەکێتی ناوەندی تۆپی دەستی کوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند: "ئەنجامدانی ئەمجۆرە خولانە لە شاری هەولێر گرنگییەکی تایبەتی هەیە و قۆناغێکی نوێی ئەم یارییەیە لە شاری هەولێر، هاتنی وانەبێژێکی نێودەوڵەتی رۆڵی کاریگەری دەبێت لە بەرەوپێشبردنی ئاستی راهێنەران و یاریزانانی یاری تۆپی دەست لە شاری هەولێر".


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure