گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا

مانشێتی ڕۆژنامە جیهانیەکان :: 15/07/2019‌ :: 691‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥-٧- ٢٠١٩ گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو...

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
 لەگەڵ خاوەنی ژمارە ١٧ گریزمان
فرەنسیەکە لە  کامپ نۆ پێشکەش کرا
 یاریزانەکە دەڵێت:" ئەگەر میسی و سوارێز لە من توڕەن ئەوان چاکسای لە نێوانماندا دەکەین و ئاشت دەبینەوە
گریزمان درێسی ژمارە ١٧ی پۆشی، ئەمەش بە دەنگی خێزانەکەی
مارکۆس لۆرێنتی: گیانم بۆ ئاتلەتیکۆ مەدرید جێدەهێڵم ئەوە ستایڵی منە
لالیگا ریکۆرد دەشکێنێت و بڕی یەک ملیار یۆرۆ سەرفدەکات


سپۆرت:

من بمەوێت داوای لێبووردن بکەم، دەبێت ئەوە لە ناو یاریگاوە بکەم
گریزمان ژمارە ١٧ی لە یانە نوێیەکەی پێدرا
ئەگەر میسی و سوارێز لە من تورەن ئەوە چاکسای دەکەین
سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە بارتۆمیۆ رایدەگەیەنێت بڕی ٣٥ ملیۆن یۆرۆمان قەرزکردووە لە پێناو تەواوکردنی گرێبەستی گریزمان
پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن: جۆکۆڤیچ بردنەوە تۆمار دەکات  لە یاری کۆتایی
رۆژی سەرەکی بۆ چوونی نەیمار
لوتکەی کۆبونەوە لە نێوان نەیمار و لیوناردۆ
یانەی ئیسپانیۆل ١٠ ملیۆن  یۆرۆ بە ڤارگاس دەدات
گریزمان رایدەگەیەنێت هیچ داوای لێبووردن ناکات کە وەرزی رابردوو پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە نەکردووە

ئاس:
جۆکۆڤیچی ئەفسانە
جۆکۆڤیچ شکست بە فیدرێر دەهێنێت و بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە «7-6 و1-6 و7-6 و4-6 و13-12» یاری کۆتایی  ویمبڵدۆن دەباتەوە
یاریەکە دوای ٤کاتژمێر و ٥٧ خولەک کۆتایی هات و تێیدا هیچ کاتێک یاری کۆتایی پاڵەوانێتیەکە ئەوەندەی نەخایاندووە
دوای بردنەوەی ویمبڵدۆن، جۆکۆڤیچ پارێزگاری لە پێشەنگی دەکات
گریزمان: ئەگەر میسی لە من توڕە بێت ، لە یاریگا بە پێدانی پاسە یەکلاکەرەوەکان ئاشتی دەکەمەوە
جەیمس رۆدریگێز پەیوەندی بە ئاتلەتیکۆ مەدرید دەکات ئەگەر دوو لە یاریزانەکانی ئەو یانەیە جێبهێڵێت کە ئەوانیش بریتین لە کانالیچ و ڤیتۆلۆ یان کۆرییا
بە پێی دیراسەکان پۆگبا نرخی ١٠٢،٥ ملیۆن یۆرۆیە بەڵام مانچستەریونایتد داوای ١٧٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات

مارکا:

لە بیرەوەرییەکانمانەوە
جۆکۆڤیچ پاڵەوانێتی پێنجەمی ویمبڵدۆن دەباتەوەو لە یاری کۆتای باوەڕپێنەکراودا لە فیدرێر دەباتەوە
هازارد درێسی ژمارە ٢٣ دەپۆشێت
من  NBA  خۆشدەوێت و بەوهۆیەوە  ئەو ژمارەیەی لیبرۆن جەیمس و جۆردن دەپۆشم

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure