گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا

مانشێتی ڕۆژنامە جیهانیەکان :: 14/07/2019‌ :: 1211‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤-٧- ٢٠١٩ گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو...

ئاس:

شێتی کوبۆ
یاریزانە ژاپۆنیەکە ستافی راهێنەرانی یانەی ریاڵ مەدریدی سەرسامکردووە
ئەو یاریزانە وای لە یانەکە کردووە بۆ تیپی یەکەم بانگی بکەن
راهێنەرانی لاماسیای بەرشەلۆنە پەشیمانن و بە هەڵەیەکی ناو دەبەن کە ماوەیەکی زۆرە ئەنجامیان نەداوە
ئەو راهێنەرانە وایان دەبینی ئەو یاریزانە دەیتوانی جیاوازی لە سەردەمێكی تری بەرشەلۆنە درووست بکات
گریزمان:ئامانجی من لەگەڵ بەرشەلۆنە بردنەوەی هەموو نازناوەکانە.. جام و خول و چامپیۆنس لیگ
فەرەنسیەکە دوینێ ئێوارە سەفەری بەرشەلۆنە دەکات و  ئەمڕۆ بە شێوەیەکی رەسمی دەناسێنرێت

مارکا:
بۆمبێک لە ئاسۆدایە بۆ تەقینەوە
جەیمس رۆدریگێز دەوێت یاری لە ئاتلەتیکۆ مەدرید بکات
جەیمس ئەوە دەزانێت کارەکانی گواستنەوەی زۆر زەحمەتە بۆ ئەو یانەیە
بنزیمە دەستی لێنادرێت
فەرەنسیەکە دوای ئەوەی باشترین وەرزی خۆی نیشاندا لە پێکهاتەکەی زیدان دەستی لێ نادرێت
یانەی بەرشەلۆنە MSG لە پێکهاتەکەیدایە(میسی، گریزمان، سوارێز) ئامانجیان ١٠٠ گۆڵە لە وەرزی نوێ
ئەمڕۆ گریزمان پێشکەش دەکرێت


سپۆرت:
گریزمان سێ نازناوەکەی دەوێت
یاریزانە نوێیەکەی بەرشەلۆنە  گریزمان کە دوێنێ لە بارەگای یانەکە بوو، دەیەوێت هەموو شتێک لەگەڵ پلاوگرانا بباتەوە
ئەمرۆ یەکشەممە ئەو یاریزانە پێشکەشی هاندەران دەکرێت
گریزمان: دەمەوێت بە خێرایی لە تەنیشتی میسی یاری بکەم
نەیمار سوکایەتی بە پاریس سانجێرمان دەکات.. باشترین ساتی من ریمۆنتاداکەی دژی پاریس بوو لەگەڵ بەرشەلۆنە
یاری کۆتایی تێنسی کچانی ویمبڵدۆن: هالیپ  شکست بە سیرینا دەهێنێت


مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
ئەو گەیشت لەگەڵ ئاواتەکانیدا
گریزمان: دەمەوێت هەموو شتێک ببەمەوە
ئەمڕۆ هێرشبەرە فرەنسیەکە پێشکەشی هاندەران دەکرێت و بۆ ٥ ساڵ گرێبەستی لەگەڵ دەکرێت

دادگای باج داوای ٣٥ ملیۆن یۆرۆ لە نەیمار دەکات ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیا
ئەمرۆ ١٩ یاریزان بۆ راهێنانەکانی بەرشەلۆنە بانگ دەکرێت




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure