ئه‌زموونێكی تری میركۆی هێرشبه‌ری كورد له‌گه‌ڵ هاتای سپۆر

کوردە پیشەگەرەکان :: 13/07/2019‌ :: 122‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی


دواڕۆژسپۆرت
ئا: سه‌نگه‌ر زرار

دواجار پاش پێشكه‌ش كردنی بۆندی یانه‌كانی هاتای سپۆر و ئاخیسار به‌له‌دیه‌ سپۆر و ئیرزوروم به‌له‌دیه‌ سپۆر و سامسون سپۆر، میركان ئایدن-ی هێرشبه‌ری به‌ئه‌زموون و پیشه‌گه‌ریی كورد بڕیاریدا هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م یانه‌یاندا درێژه‌ به‌یاری كردن بدات.


میركان ئایدن-ی هێرشبه‌ری گۆڵكه‌ری كورد كه‌ چاوی چه‌ند یانه‌یه‌كی خوله‌كانی سوپه‌ر و پله‌ یه‌ك و پله‌ دووی تۆپی پێی یانه‌كانی توركیای له‌سه‌ربوو، گه‌یشته‌ ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌ هه‌ر له‌خولی پله‌ یه‌كدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی هاتای سپۆر بۆ وه‌رزێكی تریش درێژه‌ به‌یاری كردن بدات.


 یانه‌ی هاتای سپۆر-ی توركیش دره‌نگانێكی رۆژی هه‌ینی رابردوو 12-7-2019 بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ میركان ئایدن-ی ته‌مه‌ن 32 ساڵ بڕیاری مانه‌وه‌ی داوه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یاندا بۆ ماوه‌ی 1 وه‌رز + 1 وه‌رزی تر درێژكردنه‌وه‌ و پاش ئه‌مه‌ش ئاماده‌یی خۆی پیشانداوه‌ كه‌ له‌شاری ئیرزوروم په‌یوه‌ندی به‌كه‌مپی مه‌شق و راهێنانی یانه‌كه‌ بكات كه‌ به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریی بۆ وه‌رزی نوێ 2019-2020 رێكیخستووه‌.


پاش ئه‌و وه‌رزه‌ سه‌ركه‌وتووه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا به‌ڕێیكرد كه‌ تیایدا ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد و له‌ 25 یاریدا 1406 خوله‌ك ده‌ركه‌وت و 12 گۆڵی تۆمار و 2 گۆڵیشی سازكرد، یانه‌ی هاتای سپۆر بڕیاریدا بۆندی میركان ئایدن-ی هێرشبه‌ر درێژبكاته‌وه‌ و بۆ وه‌رزێكی تریش سوود له‌ئه‌زموون و تواناكانی وه‌ربگرێت، ئه‌مه‌ش پاش كۆتایی هاتنی ماوه‌ی بۆنده‌كه‌ی له‌ڕۆژی 30-6-2019دا.


میركان ئایدن-ی هێرشبه‌ری به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردی باكوور و دانیشتووی ئه‌ڵمانیا كه‌ به‌ (میركۆ) ناسراوه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بۆندی بۆ ماوه‌ی 1 ساڵ واژووكرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ بژارده‌ی 1 ساڵی تر درێژكردنه‌وه‌ی و یانه‌كه‌شی پاش بڕیاره‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه‌ هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ میركان ده‌خوازن له‌به‌رامبه‌ر بڕیاری مانه‌وه‌ی له‌نێو خێزانیی هاتای سپۆر-دا.


شایه‌نی باسه‌ میركۆ-ی هێرشبه‌ر كه‌ باڵای 188 سانتیمه‌تر به‌رزه‌ و وه‌رزی 2018-2019 له‌گه‌ڵ یانه‌ی هاتای سپۆر له‌هێڵی پێشه‌وه‌دا به‌درێسی ژماره‌ 20 ده‌ركه‌وت، جگه‌ له‌م یانه‌یه‌ی توركیا، وه‌رزی 2014-2015 بۆ یانه‌ی ئیسكیشهار سپۆر-ی توركی و وه‌رزی 2015-2016 بۆ یانه‌ی گۆزته‌په‌ ئه‌زمیر-ی توركی و  وه‌رزی 2007-2018 بۆ یانه‌ی ئالتینۆردو ئه‌زمیر-ی توركی یاری كردووه‌.
 

*بیۆگرافیا:
-ناو: مێركان ئایدن.
-به‌ (میركۆ) ده‌ناسرێت.
 -رۆژی له‌دایكبوون: 8-7-1987.
-شوێنی له‌دایكبوون: شاری هاتینگن-ی ئه‌ڵمانیا.
-به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردی باكووری كوردستانه‌.
-خاوه‌نی هه‌ردوو ره‌گه‌زنامه‌ی توركی و ئه‌ڵمانییه‌.
-باڵا: 188 سم.
-كێش: 83 كگم.
-یانه‌: هاتای سپۆر/ توركیا.
-هێڵی یاریكردن: هێرشبه‌ر.
-ژماره‌ی درێس: 20.
-به‌هه‌ردوو قاچی راست و چه‌پی یاری ده‌كات.
-ماوه‌ی بۆند: 1 ساڵ+ 1 ساڵی تر.
*ئه‌و تیمانه‌ی یاری تێدا كردووه‌:
-ساڵی 2002: تیمی  به‌چكه‌شێرانی یانه‌ی ولفسبۆرگ وینز باك/ ئه‌ڵمانیا.
-ساڵانی 2002 تا 2004: تیمی  به‌چكه‌شێران و تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی فاتینسخاید 09/ ئه‌ڵمانیا.
ساڵانی 2004 تا 2005: تیمی لاوانی یانه‌ی ئیسپرۆكهاول/ ئه‌ڵمانیا.
-ساڵانی 2005 تا 2007 تیمی یه‌كه‌می یانه‌ی ئیسپرۆكهاول/ ئه‌ڵمانیا: 56 یاری و 26 گۆڵ.
-ساڵانی 2007 تا 2012 تیمی دووه‌می یانه‌ی بوخوم/ ئه‌ڵمانیا: 73 یاری و 21 گۆڵ و 1 ئه‌سێست.
 -ساڵانی 2009 تا 2014 تیمی یه‌كه‌می یانه‌ی بوخوم/ ئه‌ڵمانیا: 85 یاری و 21 گۆڵ و 7 ئه‌سێست.
-وه‌رزی 2014-2015 یانه‌ی ئیسكیشهر سپۆر/ توركیا: 18 یاری و 2 گۆڵ و 1 ئه‌سێست.
-وه‌رزی 2015-2016 یانه‌ی گۆزته‌په‌ ئه‌زمیر/ توركیا: 21 یاری و 4 گۆڵ و 3 ئه‌سێست.
-ساڵی 2016 یانه‌ی دالكورد/ سوید: 26 یاری و 12 گۆڵ و 1 ئه‌سێست.
-ساڵی 2017 یانه‌ی پروسیا مونستێر/ ئه‌ڵمانیا: 14 یاری و 5 گۆڵ و 2 ئه‌سێست.
-وه‌رزی 2017-2018 یانه‌ی ئالتینوردو ئه‌زمیر/ توركیا: 33 یاری و 13 گۆڵ و 3 ئه‌سێست.
-وه‌رزی 2018-2019 یانه‌ی هاتای سپۆر/ توركیا: 25 یاری و 12 گۆڵ و 2 ئه‌سێست.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure