یانەیەکی نوێ لە کەرکوک درووست دەبێت

ناوخۆیی :: 12/07/2019‌ :: 263‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئاری عەبدوڵڵا

 

بە شێوەیەکی فەرمی وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێڕاق مۆڵەتی کارکردنی بە یانەیەکی وەرزشی نوێ دا کە لە ساڵی ٢٠١٩ لە شاری کەرکوک دامەزراوە و ئەم یانەیە لە مەبەدوا دەتوانێت بەشداری چالاکی و خول و پاڵەوانیەتیەکانی عێڕاق بکات.

 یانەی (نەوتی باکوور) یاخود (نفط الشمال) دوابەدوای رێکارە یاساییەکان بۆ وەرگرتنی مۆڵەت دواجار لەلایەن وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێڕاق مۆڵەتی کارکردنی پێدرا، هاوکات یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق لە نووسراوێکی فەرمی کە ئاڕاستەی لقی کەرکوکی یەکێتییەکە کراوە و وێنەیەک بۆ یانە تازەکە ئاڕاستەکراوە، ئەم یانەیەی پۆلێن کردووە و لە ریزی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق هەژمارکراوە.

لە نووسراوەکەی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاقدا هاتووە یانەی نەوتی باکوور لە وەرزی داهاتووی ٢٠١٩-٢٠٢٠ لە ریزی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق پۆلێن کراوە و مافی بەشداریکردنی هەیە لەم خولە.
یانەی نەوتی باکوور هاوشێوەی یانە نەوتییەکانی دیکەی عێراق و یانە گازییەکان، سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق دەبێت و راستەوخۆ لەسەر بودجەی ئەم وەزارەتە خەرجییەکانی دابین دەکرێت و لە ئێستاشدا خاوەنی ژێرخانی تایبەت بە خۆیەتی لە شاری کەرکوک.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure