ئاگاتان لە بەرشەلۆنەیە چی کردووە بۆ گواستنەوەی ڤان دایک ​

جیهان :: 12/07/2019‌ :: 5076‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەرشەلۆنە

دواڕۆژ سپۆرت

 

رۆژنامەی میرەری بریتانی هەوڵێکی یانەی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی بەرگریکاری بەتوانای هۆڵەندی ڤان دیک بڵاوکردووەتەوەو ئاشكرای کردووە، ئەو یانەیە پرسیاری ئەو یاریزانەی کردووە تا بۆ ریزەکانی بگوازێتەوەو خواستی یاریزانەکەی لیڤەرپوڵی ویستووە.


بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوەیە، لە ئێستادا ئەگەری روودانی ئەم گرێبەستە لە ئارادا نیە، بەڵام بەرشەلۆنە داوای کڕینی ئەو یاریزانەی لە بریکارەکەی کردووە، بەڵام ئەو یاریزانە لەم کاتەی ئێستا نایەوێت یانەکەی جێبهێڵێت و بریکاری ئەو یاریزانەش داواکەی یانە کەتەلۆنیەکەی رەتکردووەتەوە.

ڤان دایک لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ توانی نازناوی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بباتەوەو بە قسەی رۆژنامەکانیش یەکێک دەبێت لە پاڵێوراوە سەرەکییەکانی  بردنەوەی تۆپی زێڕینی ٢٠١٩.

یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت یاریزانێكی بەتوانا لە دڵی بەرگری بگوازێتەوەو پێشتریش هەوڵی گواستنەوەی دی لێگتی دا بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure