بڕوا ناکەن نرخی بەیڵ بووە بە چەند ملیۆن یۆرۆ

جیهان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 5202‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

تا دێت نرخی گاریس بەیڵی وێڵزی و ئەستێرەیەی یانەی ریاڵ مەدرید کەمدەبێتەوە، ئەمەش بەهۆی دابەزینی ئاستی ئەو یاریزانەو پێکانە یەک لە دوایەکەکانی کە لەم دواییەدا لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید توشی هات.

هەرچەندە زیدان راگەیاندووە لە وەرزی داهاتوو پشت بە گاریس بەیڵ نابەستم و یانەکەش لە ئێستادا ئەو یاریزانەی لە بازاڕ داناوە بۆ فرۆشتن، بەڵام هیچ یانەیەک بەرەسمی ئامادەیی نیشان نەداوە گرێبەستی لەگەڵ بکات و پەلکێشی ریزەکانی بکات و پێشبینی ئەوەش دەکرێت بمێنێتەوە.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی ئاسی ئیسپانی  کە لە پێگەی ترانسفێر مارکتی بەناوبانگەوە لەسەر نرخی ئەو یاریزانە وەریگرتووە، بەیڵ لە ماوەی ساڵێکدا نرخەکەی لە ٩٠ ملیۆن یۆرۆوە بووە بە ٦٠ ملیۆن یۆرۆو ٣٠ ملیۆن یۆرۆ کەمیکردووە، کە ئەم نرخە هەمان نرخی ئیسکۆ و ئەسینسیۆو تۆنی کرۆس و لۆکا یۆڤیچ و کاسێمێرۆیەو وەک دەردەکەوێت نرخی بەیڵ زۆر بە خێرایی دابەزییەوە.

بەیڵ لە ساڵی ٢٠١٣وە لە یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بەبڕی ٩٩ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کردووەو گرێبەستی تا ساڵی ٢٠٢٢ لەگەڵ ئەو یانەیە هەیە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure