بەڤیدیۆ:جەزائیر بە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوە گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی

جیهان :: 11/07/2019‌ :: 352‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ سپۆرت

لە چارەکی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٩ی میسر، هەردوو هەڵبژاردەی جەزائیر و کۆتدیڤوار رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی جەزائیر توانی یاریەکە بە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوە بباتەوەو پلیتێکی قۆناغی پێش کۆتایی بەدەست بهێنێت.
سەرەتاو لە خولەکی ٢٠،سوفیان فیغۆلی توانی جەزائیر بە گۆڵێک پێشبخات و لە خولەکی ٤٨ بەغداد بوندوسی لێدانی سزای لەدەستدا.
بەڵام کۆتدیڤوار گەڕانەوە بۆ کەشی یاریەکەو توانیان لە خولەکی ٦٢ گۆڵی یەکسانبوونەوە لە لایەن یاریزان" جۆناتان کۆدجییا بکەن و ئەنجامەکە راستبکەنەوە.
دواتر هەردوو هەڵبژاردە بە درێژایی  ١٢٠ خولەک نەیانتوانی گۆڵ تر بکەن و یاریەکە چووە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوەو تێیدا جەزائیریەکان توانیان ٤-٣ بردنەوە تۆمار بکەن و سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو بەدەست بهێنن.
لە قۆناغی پێش کۆتایی جەزائیر رووبەڕووی نەیجیریا دەبێتەوەو یاریەکە لە رۆژی یەکشەممە ئەنجام دەدرێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure