بەرشەلۆنە هەموانی بێدەنگ کردوو گرێبەستێکی چاوەڕوان نەکراو دەکات

جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 6129‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەرشەلۆنە

دواڕۆژ سپۆرت

دوور لە چاوەڕوانیەکان، یانەی بەرشەلۆنە هەموان بێدەنگ دەکات و  لە گرێبەستێک نزیک دەبێتەوە کە پێشبینی نەکراوەو نزیک دەبێتەوە لە گواستنەوەی جواو کانسێلۆی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس.

بە پێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەکانی وڵاتی ئیتاڵیا، یانەی  یۆڤانتۆس لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینەی ئێستا دەستبەرداری جواو کانسێلۆ دەبێت و  لە ئێستاشدا کێبڕکێ لە نێوان یانەکانی بەرشەلۆنەو بایرن میونخ و مانچستەرسیتی بۆ ئەو یاریزانە پۆرتوگالییە هەیە.

بە قسەی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا یانەی یۆڤانتۆس نرخی ئەو یاریزانە بە ٦٠ ملیۆن یۆرۆ دیاری دەکات و پێشبینی ئەوە دەکرێت بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی سەرکەوتوو بێت، ئەمەش بەهۆی شکستهێنانی لە گواستنەوەی ماتیاس دی لێگتی بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی ئەجاکس.

 

هەوڵدان بۆ گواستنەوەی کانسێلۆ لە کاتێکدایە، بەرشەلۆنە خەریکی واژۆکردنی گرێبەستی هەریەکە لە گریزمان ونەیمار دا سێلڤایەو پێشبینی دەکرێت لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لەم هاوینە ئەو دوو یاریزانەش بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.


کانسێلۆی تەمەن ٢٥ ساڵ، لە لای راستی یاریگا یاری دەکات و توانی لە وەرزی رابردوو بەشداری لە ٣٤ یاری  لەگەل یۆڤانتۆس بکات و بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتووە.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure