هالیپ مێژووی لە پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن نوسییەوە

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 141‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

سیمۆنا هالیپی کچە تێنسزانی رۆمانی، توانی سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی ویمبڵدۆنی ئینگلیزیی بەدەست بهێنێت و  مێژوو لەو پاڵەوانێتیە بنوسیەتەوە.

هالیپ توانی بە دوو کۆمەڵەی 6-1 و6-3. لە کچە یاریزانی ئۆکرانی"ئیلینا سڤیتۆلینا بباتەوەو سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی بەدەست بهێنێت  کە یەکەم کچە یاریزانی رۆمانییە لە ساڵی ١٩٧٦وە سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی بەدەست بهێنێت.

هالیپ بڕیارە رۆژی یەکشەممە لە یاری کۆتاییدا رووبەڕووی کچە یاریزانی ئەمریکی"سیرینا ویلیامز دەبێتەوە  کە ئەم یاریزانە لە ئێستادا لە ریزبەندی حەوتەمی جیهانەو توانی لە کچە یاریزانی چیکی باربۆرا  لە قۆناغی پێش کۆتایی بباتەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure