بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراو لە کۆتینیۆوە

جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 7478‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەرشەلۆنە

دواڕۆژ سپۆرت

 

کۆتینیۆی بەرازیلی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە، بڕیارێکی دوور لە چاوەڕوانییەکان دەدات و دەیەوێت بۆ یانەی لیڤەرپوڵ بگەڕێتەوە.

 

کۆتینهۆ لە گواستنەوەکانی زستانەی ساڵی ٢٠١٨ لە یانەی لیڤەرپوڵەوە چووە یانەی بەرشەلۆنە بە بڕی ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ ٤٠ ملیۆن یۆرۆی تر لە کاتی گۆڕانکارییەکاندا کە بەسەر یانەکەی و ئەو یاریزانەدا دێت لە داهاتوو بە بردنەوەی نازناوەکانو بەشداریکردنی ئەو یاریزانەو گۆڵکردن.

 

ئەمڕۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی نوێترین هەواڵی لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە بڵاوکردووەتەوەو رایگەیاندووە، کۆتینیۆ دەیەوێت بۆ یانەی لیڤەرپوڵ بگەڕێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو یاریزانە  لە لایەن ئیدارەی یانەکەیەوە بێهیوا بووە لە مانەوەی لە وەرزی داهاتوو.

 

هەروەها یانەی لیڤەرپوڵیش چاودێری دۆخی ئەو یاریزانە دەکات و ئەگەری ئەوە هەیە گرێبەستێکی شیاوی پێشکەش بکات.

 

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژنامەکانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن، ئەو یاریزانە دەخرێتە گرێبەستی نەیماری ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانەوەو یانەی بەرشەلۆنە بەتەمایە ئاڵووگۆڕی پێبکات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure