یانەی ریاڵ مەدرید دەستبەرداری ١٠ یاریزانی تری دەبێت

جیهان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 7681‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید دەستبەرداری ١٠ لە یاریزانەکانی تری دەبێت  و لە وەرزی داهاتوو پشت بە ١٨ یاریزان دەبەستێت.

 

ریاڵ مەدرید لە ئێستادا بە کۆمەڵێک یاریزانی کاستیاو تیپی یەکەمەوە، ٢٨ یاریزانی کۆکردووەتەوەو سەفەری وڵاتی کەنەدایان کردووەو خۆیان بۆ وەرزی نوێ ئامادە دەکەن.

بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوەیە، ٦ یاریزانی تر یانەی ریاڵ مەدرید بە تەواوی جێدەهێڵن لە کۆتایداو یاریزانەکانیش بریتین لە ئیسکۆ و ماریانۆ دیازو ڤازکوێز وناڤاس و جەیمس رۆدریگێز .

 

هەروەها یانەکە چوار یاریزانی تری بە خواستن بە یانەکانی تر دەدات، کە ئەوانیش بریتی دەبن سیبایۆس و ڤاییخۆ و لۆنینی گۆڵپارێز و  رۆدریگۆ گۆیسی بەرازیلی.

 

ریاڵ مەدرید ئەم وەرزە  تا ئێستا ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆی سەرفکردووەو هەریەکە لەهازارد ومێندی و یۆڤیچ و میلیتاو رۆدریگۆ گۆیس و کۆبۆی بۆ ریزەکانی گواستووەتەوە.
هەروەها دەستبەرداری هەریەکە لە لۆرێنتی و کۆڤاسیچ و ریگیلۆن  ورائول دی تۆماس و تیۆ هێڕناندێز بووە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure