بەڤیدیۆ:میسی کارتی سووری وەرگرت

ڤیدیۆ :: 06/07/2019‌ :: 5941‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لەگێمی یەکەمی یاری نێوان چیلی و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ و لە یاری دیاریکردنی پلەی سێیەم و چوارەمی، میسی لە خولەکی ٣٨دا، کارتی سووری وەرگرت و بۆ دووەم جار لە مێژوویدا بەڕوویدا بەرزکرایەوە.

 

میسی لەدوای ئەوەی لەگەڵ بەرگریکاری چیلی" گاری میدێل دەبێتە شەڕیان ، ناوبژیوانی یاریەکە کارتی سوور بە هەردوو یاریزان دەدات و دوای سەیرکردنەوەی حاڵەتەکە لە ڤار، کارتە سوورەکە دووپات دەکرێتەوە.

ئەمە یەکەم یاری رەسمیە میسی کارتی سوور وەربگرێت و پێشتر لە یاری دۆستانەدا دژی هەنگریا یەکەم کارتی سووری لە مێژوویدا وەرگرتووەو ئەمڕۆ بووە دووەم کارتی سوور.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure