هالیپ لە ویمبڵدۆن ئازارینکای دوورخستەوە

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 73‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە پاڵەوانێتی گەورەی تێنسی سەرزەوی ویمبڵدۆنی ئینگلیزی، کچە یاریزانی رۆمانی" سیمۆنا هالیپ ، توانی  سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو بەدەست بهێنێت و شکست بە کچە یاریزانی بیلاڕوسی"ڤیکتۆریا ئازارینکا بهێنێت.

 

 سیمۆنا هالیپ توانی یاریەکە زۆر بە ئاسانی بباتەوەو بەدوو کۆمەڵەی 6-3 6-1و پلیتێکی قۆناغی داهاتوو بەدەست بهێنێت.

 

پاڵەوانێتی وێـمبڵدۆن یەکێکە لە چوار پاڵەوانێتیە گەورەکەی جیهان و ماوەی  دوو هەفتە لە  وڵاتی بەریتانیا یارییەکانی بەردەوام  دەبێت و  کۆی خەڵاتەکانیشی 12,550,000 £ ملیۆن پاوەنە.


براوە لەسەر ئاستی پیاوان بڕی 1.200.000 ملیۆن یۆرۆی پێدەدرێت و پلەی دووەمیش
600,000 یۆرۆی پێدەدرێت.
هەروەها خەڵاتی یەکەمی خانمان 850,000 پاوەنی پێدەدرێت و پلەی دووەمیش 425,000 پاوەنی پێدەدرێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure