​ ڤیدیۆ:دوای ئەوەی یاریزانێکی چیلی لە هاندەرەکە دەدات سوارێز داوایەک لە ناوبژیوان دەکات

ڤیدیۆ :: 25/06/2019‌ :: 1270‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە یاری نێوان چیلی و ئۆرۆگوای لە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ کە یاریەکە ١-٠ بە سوودی ئۆرۆگوای کۆتایی هات، هاندەرێک دێتە یاریگاوە، بەڵام پاسەوەکانی یاریگا  بە شوێنیدا رادەکەن و ناتوانن دەستبەسەری بکەن، بەڵام " گۆنزالۆ جارای یاریزانی هەڵبژاردەی چیلی لێی دەدات و ئەو یاریزانە بە زەویدا دەخات.

 

ودواتر لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی دوای ئەوەی یاریزانەکەی چیلی لە هاندەرەکە دەدات داوا لە ناوبژیوان دەکات کارتی پێبدات بەڵام ناوبژیوان بە قسەی ناکات.

ئەمە جاری دووەمە سوارێز کاری چاوەڕوان نەکراو دەکات و لە هەمان یاریدا دوای ئەوەی لە هێڵی سزا تۆپێک لە دەستی گۆڵپارێز دا،داوای لە ناوبژیوان کرد لێدانی سزا ئەژماربکات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure