بەڤیدیۆ:تۆپ لە دەستی گۆڵپارێز دەدات و سوارێز داوای لێدانی سزا دەکات

ڤیدیۆ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 5639‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە یاری بەرەبەیانی ئەمڕۆی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٨ی نێوان چیلی و ئۆرۆگوای، سوارێز تۆپێک ئاڕاستەی گۆڵ دەکات، دوای ئەوەی گۆڵپارێزی چیلی' گابرێل ئەریاس بە دەستی دەیگەڕێنێتەوە لە ناو هێڵی سزا،  داوای لێدانی سزا لە ناوبژیوانی یاریەکە دەکات کە ئەمە سەیرترین داواکارییە یاریزانێک لە ناوبژیوانی بکات.

 

ئەم داواکاریەی سوارێز هیچ یاسایی نیەو گۆڵپارێز بە یاسایی لە ناو هێڵی سزا تۆپەکەی گەڕاندۆتەوە.

یاریەکە ١-٠ بە سوودی ئۆرۆگوایی کۆتایی هات و توانی بە یەکەمی گروپی سێیەم بگاتە قۆناغی چارەکی کۆتایی و لەم قۆناغەش رووبەڕووی پیرۆ دەبێتەوە.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure