هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراو لەسەر نەیمار و ئەلڤێز

جیهان :: 24/06/2019‌ :: 3911‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراودا کە ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی بە ناوبانگی ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە، هەریەکە لە دانی ئەلڤێز و نەیماری بەرازیلی، دەیانەوێت جارێکی تر بە درێسی یانەی بەرشەلۆنە یاری بکەنەوە.

کەناڵی کواترۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، هەریەکە لە نەیمار و دانی ئەلڤێز، دەیانەوێت جارێکی تر بە درێسی یانەی بەرشەلۆنە یاری بکەنەوەو ئەوەشیان بە هاوڕێکانی پێشوویان لە یانەی بەرشەلۆنە راگەیاندووە.

بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوەیە، ئاشکرایە کە نەیمار تەنها یەک ئامانجی هەیە، ئەویش گەڕانەوەیە بۆ یانەی بەرشەلۆنەو ئەو یاریزانە دەیەوێت لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە ئامانجەکەی بێتەدی.

هەروەها دانی ئەلڤێزیش، چونی لە یانەی پاریس سانجێرمان راگەیاندووەو لە ئەگەری چونی سیمیدۆی پۆرتوگالی ، ئەوا ئیدارەی بەرشەلۆنە بە باشترین جێگرەوەی دەزانێت بۆ شوێنی ئەو یاریزانە پۆرتوگالییە.

نەیمار لە ٢٠١٣ تا ٢٠١٧، یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنە کردو لە ١٢٣ یاریدا ٦٨ گۆڵیکردووەو دواتر لە بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراودا ریزەکانی یانەی بەرشەلۆنە بە بڕی ٢٢٠ ملیۆن یۆرۆ کە ئەوکات نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی بوو، جێهێشت.

هەروەها دانی ئەلڤێزیش لە ٢٠٠٨ تا ٢٠١٦ یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنە کردو توانی ٢٤٧ یاری بۆ ئەنجام بدات و ١٤ گۆڵیشی بۆ کردووە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure