بەڤیدیۆ:کۆتدیڤوار بردنەوەیەکی قورسی بەدەستهێنا

جیهان :: 24/06/2019‌ :: 224‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە پاڵەوانێتی جامی وڵاتانی ئەفریقا کە یارییەکانی لە وڵاتی میسر بەڕێوە دەچێت، هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار بردنەوەیەکی زەحمەتی دژی هەڵبژاردەی باشووری ئەفریقا بەدەستهێنا.
یاریەکە لە رکابەرییەکانی گروپی پێنجەم  بوو، تێیدا کۆتدیڤوار توانی یاریەکە بە تاکە گۆڵێک بباتەوە، کە یاریزان"کۆدجیا لە خولەکی ٦١ تۆماری کرد.
پێشتر لەم گروپە مەغڕیب بە گۆڵێکی خاوێن لە نامیبیای بردەوەو هەردو هەڵبژاردە هەریەکەو ٣ خاڵیان هەیەو لە پلەکانی یەکەم و دووەمی گروپی چوارەم دێنو لەجەولەی دووەم رووبەڕووی یەکدەبنەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure