پاڵەوانەکەی گۆڕەپان ومەیدان یەکێتی نێودەوڵەتی تۆمەتبار دەکات جەستەیان بەکارهێناوە

وەرزشەکانی دیکە :: 24/06/2019‌ :: 318‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت

کاستر سیمینیا راکەر و پاڵەوانی ئۆڵۆمپیادی پێشبڕکێی 800 مەتری ، یەکێتی نێودەڵەوتی یاری گۆڕەپان و مەیدانی بەوە تۆمەتبار کرد جەستەیان وەک کێڵگەیەکی تاقیکردنەوە بەکارهێناوە و ئاماژەی بەوەدا یەکێتیەکە هەوڵیداوە دڵنیابێتەوە ئەگەر لەلایەنی بایەلۆجیەوە نێرە یان نا.

ئەم بڕیارەی راکەرەکەی باشووری ئەفریقا لەکاتێکدایە دادگای وەزشی داوایلێکردووە دەرمانی دابەزاندنی ئاستی هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن بخوات تاوەکو ڕێگەی پێ بدەن دووبارە لە پێشبڕکێکاندا بەشداری بکات.

هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن بەرپرسە لە زیادکردنی چڕی ماسلوکە و توانا و هیمۆگڵۆبین تاوەکو توانای بەرگەگرتن باشتربێت، هەربۆیە هەندێک یاریزان لەو باوەڕەدان بەرزی ئاستی ئەم هۆڕمۆنە لە خانماندا توانایەکی زیاتریان دەداتێ و وەک نایەکسانیەک تەماشای دەکەن.

لەبەرامبەردا ڕۆژی سێشەممە دادوەرەکانی سیمینیا وتیان"یەکێتی نێودەوڵەتی یاری گۆڕەپان و مەیدان ڕێگەی بەخۆیداوە بڕیاربدات لەسەر ئەوەی کێ بە کچ دادەنرێت و کێ بە کچ دانانرێت".

سیمینیا دەڵێت لە لایەن یەکێتی نێودەوڵەتی حەپی دژە سکپری دراوەتێ تاوەکو ئاستی هۆڕمۆنی نێرەکی دابەزێت ئەمەش وایکردوە لەماوەی پێشوودا زۆر هیلاکبێت و ڕەنگە لە داهاتوودا زیانی لاوەکی لەسەر جەستەی هەبێت.

ویشی:"یەکێتی نێودەوڵەتی لەشمی وەک کێڵگەیەکی تاقیکردنەوەی دەرمانی دابەزاندنی هۆرمۆنی نێرەکی بەکارهێناوە و ئێستاش دەیانەوێت لەوە زیاتر پاڵم پێوە بنێن، من چی تر رێگە نادەم یەکێتی نێودەڵەتی جەستەم بەکاربهێنێتەوە".

سیمینیا ماوەیەک بەشداری پاڵەوانێتەکانی گۆڕەپان و مەیدانی نەکردووە ، ئەمەش بەهۆی ئەوەی  دوو رەگەزەو دۆسیەکەی رەوانەی دادگاکراو ئەم کچە راکەرە لە دادگا پشتگیری کراوەو دۆسیەکەی بردۆتەوە ،بەڵام بەو مەرجەی  دەبێت پێش بەشداریکردن لە یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان لە راکردنی ٤٠٠ مەتر تا  یەک مایڵ دەبێت دەرمانی کەمکردنەوەی" تێستۆستیرۆن کە بە هۆڕمۆنی نێرینەش ناودەبرێت بەکار بهێنێت


هە-ف


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure